پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

سیمینار


سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن د. ( هەلمەت محمد اسعد ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی یاسا لە ژێر ناونیشانی ( تایبەتمەندییەکانی دادگای تەمیز )..
لە سیمینارەکدا باس لە تایبەتمەندیەکانی دادگای تەمیز کرا و هەموو ئەو ڕۆڵ و کەسایەتییانەی لە دادگای تەمیز کار دەکەن ڕوونکرایەوە و شێوازی کار کردنی ئەو دادگایەی و ماف و ئەرکەکانی خرانە ڕوو..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن د. ( امل محمد جاسم ) مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی ( greek philosophy )..
لە سیمینارەکدا باس لە فەلسەفەی گریکەکان یاخود ئیغریقیەکان کرا، کە هەر یەکێک لە فەیلەسوفەکانی ئەو سەردەمە و ئەو ناوچەیە چۆن بیرمەندانە لە ژیانیان ڕوانیەوە و بیرۆکەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانست و زانیاری لای خەڵکانی تر و مانەوەی وتەکانیان تا ئەمڕۆژە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە تا چ ئاستێک گرینگ بوون لە بواری فێرکردن و زانستەوە..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...
 

سمینار ..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن م.ی. ( ڕێژنە قاسم امین) مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە ژێر ناونیشانی ( بەرزی پەستانی خوێن)..
لە میانەی سیمینارەکە تیشکخرایە سەر کێشەکانی پەستانی خوێن کە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و چارەسەرەکانی خرانە ڕوو کە بەئەنجامدانى زۆرێک لە ڕێگاکانی وەک گۆڕینی شێوازی ژیان لە ڕووی خۆراکەوە، وەرزشکردن و بەکارهێنانی دەرمان دەتوانرێ کۆنترۆلی نەخۆشیەکە بکرێ و رێگری بکرێ لە بەرەو پێشچونی نەخۆشییەکە….
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن م.ی. ( بەختیار کاکۆ علی ) لە ژێر ناونیشانی ( گرینگی کات )..
لە سیمینارەکەدا باس لە گرینگی کات کرا کە چۆنیەتی بەکارهێنانی کات لە بەرژەوەندی خوددا دەکرێت تا چەند ژیانمان بگۆڕێت و ڕێکی بخاتەوە، هەروەها خشتەی دابەشکردنی کات بۆ ژیانکردنێکی تەندرووست خرایە ڕوو..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...
 
 
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن پ.ی. ( شێروان عمر اومر ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی یاسا لە ژێر ناونیشانی ( التسویق الوردي )..
لە میانەی سیمینارەکە باس لە شێوازی بازاڕگەڕی ( پەمەیی ) کرا، شێوازێکی بە بازاڕیکردنە کە کۆمپانیا و بڕاندەکانی تایبەت بە جل و بەرگ و پێداویستیەکانی جوانکاری و ناوماڵ دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی سەرنجی ئافرەتان ڕاکێشن بۆلای کاڵاکانیان چونکە وەک دەزانین ئافرەتان بە شێوەیکی گشتی حەز بە ڕەنگی ناسکی وەک مۆر و پەمەیی دەکەن...
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...
 

Page 1 of 7