پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

سیمینار


سیمینار میوانداری ( هۆشداری هاتوچۆ )...
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 26/11/2022 پەیمانگەی ئایندە میوانداری کرد لە زۆر بەڕێز عەمید ( سیروان عەلی حەمە رەزا ) لە فەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر و هەروەها بەڕێز ( نەجات نەجم ) مامۆستای پەیمانگەی تایبەت بە شۆفێری..
بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگە سیمینارەکە بەڕێوەچوو کە تیایدا باسی لە ڕێنمایەکانی شۆفێری کرد و مەرج و تایبەتمەندیەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆ بە گشتی خرانە ڕوو...
لە کۆتایدا لە لایەن سەرۆک بەشی یاسا سوپاس و پێزانین بەخشرا بە هەردوو بەڕێزان.
 
 
 
 
 
 

سیمینار....
سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن ( گوڵشەن عبداللە ) قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی کار دەربارەی ( پلان و جۆرەکانی پلان )..
باس لەوە کرا چۆن بتوانین بۆ کارو دامەزراوەکانمان خاوەن پلان بین بۆ گەیشتین بە ئامانج..
لە کۆتایشدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.
 
 
 
 
 
 
 

سیمینار..
ڕۆژی شەممە رێکەوتی 5/11/2022 سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن ( گەردی کەمال کریم ) دەربارەی ( تەڵاق چیە لە یاسادا )
بە ئامادەبوونی سەرۆک بەش و قوتابیانی بەش سیمینارەکە پێشکەشکرا، کە تیایدا باسی لە احکامەکانی تەڵاق لە یاسادا کرا هەروها کەیسەکان بە چەند ڕێگا یەکلایی دەکرێتەوە لە دادگا..
لە کۆتایشدا لە لایەن ئامادەبوان چەندین پرسیار ئاراستەی پێشکەشکاری سمینارەکە کران و لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە
 
 
 
 
 

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی١٥/١١/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و سەرۆکی بەش و مامۆستایان و قوتابیانی بەشی كارگێڕی كار سیمینارێک بەرێوەچوو كە لە لایەن ھەریەك لە بەڕێزان ( Jay Kurdii ) و (محمد عبدالله) پێشكەش كرا.
کە تیایدا باس له چۆنییەتی دەستكەوتنی كار كرا و ئەو بەھرەو توانایانە خرانەڕوو كە گرنگە لە "پێشكەشكاری كار" دا ھەبن كە لە ئێستادا پێویستی بنەڕەتیین لە بازاڕی كار.
لە کۆتایدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاران ی سیمینارەکە.
 
 
 
 
 

سیمینار..
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2/11/2022 سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن د. ( ئالان ریاض ) دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەرمانساز لەگەڵ دژەبەکتریایەکان وە ھەروەھا چەندین زانیاری گرنگ بە ئامادەبوان دران سەبارەت بە دژەبەکتریایەکان، لە کۆتایشدا لە لایەن ئامادەبوان چەندین پرسیار ئاراستەی پێشکەشکاری سمینارەکە کرا و هەروەها لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Page 4 of 7