پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

ڕاگری پەیمانگە

dean.png
 ناوی سیانی: امين فرج شريف
بڕوانامە: دکتۆرا
نازناوی زانستی: پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
پسپۆڕی: زانستە سیاسیەکان / سیستمە سیاسیەکان
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 07504304550

ووتەی بەخێرهاتن


سوپاس و ستایش بۆخودای مەزن و دلۆڤان كە مرۆڤی بەهۆی پێنوسەوە لە نەزانینەوە فێری زانست و زانیاری كردووە.
بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی تایبەتی ئایندە بەخێرهاتنی گشت قوتابیان و زانست خوازان دەكەین بۆسەردانی كردنی ماڵپەڕەكەمان، هیوادارین ماڵپەڕێكی سودبەخش بێت بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی ڕەوتی خوێندن بۆ گشت ئەوانەی حەز بەخوێندن و فێربوون دەكەن. وە بەتایبەتی بۆ قوتابیە ئازیزەكانی پەیمانگاكەمان، بەئومێدی ئەوەین پردی پەیوەندیان لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەكان لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕە بەهێزتر بێ و زیاتر سوود لەو زانستە وەربگرن كەمامۆسستاكان پێیان دەبەخشن و لەڕێگەی ئە ماڵپەڕەوە بۆیان دەخەنە ڕوو. وە هەر مامۆستایەك زانیاری تەواوی لەسەر دەرسەكە لەناو ماڵپەڕەكە داناوە و قوتابی لەڕێی ووشەی تێپەڕو ووشەی نهێنی خۆیەوە دەتوانێت داخڵ بەسایتەكەبێت و سوود لەزانیاریەكان وەربگرێت.
بەڕێزان پەیمانگای تەكنیكی تایبەتی ئایندە بەردەوام بۆ ئەوە تێدەكۆشێت كەوا پەیمانگایەكی نوێساز و سەردەمیانە و پێشكەوتوو بێت، هەوڵی نوێ سازی دەدات لەڕەوتی خوێندن بە پشت بەستن بە دەستەیەك لە مامۆستای ئاست بەرز و پسپۆڕ لەبوارەكانی خۆیان,هەروەها بەفەراهەم كردنی سەرجەم پێداویستیەكانی خوێندن بەهێزكردنی توانای قوتابیە خۆشەویستەكانمان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو لەلایەن مامۆستا و هەیكەلیەی كارگێڕی بەمەبەستی ئاڵ و گۆڕكردنی بیر و ڕا و ڕێنمای كردنیان بۆ كوالێتی لە خوێندن بەمەبەستی پڕچەك كردنی قوتابیان بە زانست و زانیاری سەردەمیانەكەهاوتەریب بێت لەگەڵ بازاڕی كار، بۆئەوەی بتوانێت داهاتویەكی پڕشنگ دار بۆخۆی فەراهەم بكات.
وە لەكۆتایدا پەیامەكەمان بە قوتابیە خۆشەویستەكانمان دەلێین ئێوە هەموو هیواو و ئاواتی ئێمەن، ئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، پەنا بەخوای گەورە دەبن بەنەوەیەكی سود بەخش و بەئەمەك و بەوەفا بەرانبەر بە خاك و نیشتیمان و خوێنی شەهدەسەربەرزەكانمان وە دەبن بەنموونەی ئاست بەرز ڕەوشت بەرز بۆ دەور و بەرتان ڕۆڵی كاریگەرتان دەبێ لەبەرەو پێش بردنی كوردستانی خۆشەویستمان.


پ.ی.د. ئەمین فرج شریف

ڕاگری پەیمانگە