پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

سیمینار


سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن د. ( شێروان عمر اومر ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار لە ژێر ناونیشانی ( التسویق العکسي )..
لە میانەی سیمینارەکە باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی شێوازی بازاڕکردنی پێچەوانە کرا کە کۆمپانیاکان یاخود براند جیهانیەکان کە مەبەست لێی بەکارھێنانی بەرهەمێکە یاخود بەکارنەهێنانی..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشەنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن د. ( ادریس بکر قادر ) مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە ژێر ناونیشانی ( ڕێنمایی پەیوەندیدار بە لیژنەی ئەزموونەکان و ڕێککاری قوتابیان )..
لە میانەی سیمینارەکە تیشک خرایە سەر پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سیستەمی بۆڵۆنا و گرینگی ئەو سیستەمە ڕون کرایەوە بۆ قوتابیان کە مەبەست تیایدا گەیاندنی زانستی و زانیاریە بە شێوەیەکی سەردەمیانە..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەشی دەرمانسازی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 

کۆبونەوە...
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 14/1/2023 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و بەرپرسی بەشەناوخۆیی کچان کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشەناوخۆیی کچان..
مەبەست لە ئەنجامدانی کۆبونەوەکە ڕونکردنەوەی ڕێنماییەکان و دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی بەشەناوخۆیی بوو بەسەر قوتابیاندا، و دڵنیابوونەوە بوو لە بێ کەم و کوڕی یەکەکان..
 

سیمینار....
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگە سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن م. ( کاروان سلیمان حسن ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی کار بە ناونیشانی ( ئەرکەکانی فەرمانبەری گشتی )...
بە ئامادەبوونی سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیانی بەش سیمینارەکە بەڕێوەچوو، کە تیایدا بە شێوەیەکی گشتی باس لەو ئەرکانە کرا کە پێویستە هەر فەرمانبەرێکی گشتی پێی هەڵستێ و چی ئەنجام بدات یاخود چی ئەنجام نەدات..
لە کۆتایشدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 
 

سیمینار....
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگە سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن ( زەینەب موزەفەر ) قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی بە ناونیشانی ( How to find Happiness )...
بە ئامادەبوونی سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیانی بەش سیمینارەکە بەڕێوەچوو، کە تیایدا باسی لە چۆنیەتی دۆزینەوەی خۆشبەختی کرا و ئەو ڕێگایانەی پێویستە بگیرێتە بەر بۆ دەستەبەرکردنی خۆشبەختی خرانە ڕوو ..
لە کۆتایشدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.
 

Page 3 of 7