پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

سەنتەری گەشەپێدانی کار CDC

سەنتەری گەشەپێدانی کار CDC

 

 

سەنتەری گەشەپێدانی کاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئاییندە بە هەموو شێوەیەک یارمەتی قوتابیان دەدات تاوەکو پەیوەندیەکی پرۆفیشناڵ لە نێوان ژیانی ئەکادیمی و توانا و بەهرەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا دروست بکەن. سەنتەری گەشەپێدانی کاری پەیمانگە بە ڕەخساندن و خستنەبەردەستی سەرچاوە، خول، پڕۆگرام و هەروەها زانیاری تەواو سەبارەت بە پیشە جۆراوجۆرەکان یارمەتی قوتابیەکان دەدات تا بەهرەو تواناکانیان بدۆزنەوە و پەرەی پێبدەن؛هەروەها لەهەمانکاتدا بوار دەڕەخسێنێت تا لەبوارە جیاجیاکاندا هەلی کاریان زۆر بێت. ئەمەش وادەکات ببن بە خاوەنی پیشەی خۆیان و دەستی کاری شارەزا و لێهاتوو ڕوو لە زیادبوون دەکات بەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابوری وڵات و بەرەوپێشچوونی دەبێت. سەنتەری گەشەپێدانی کاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئاییندە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری قوتابیانە لە ژیانی ئەکادیمی و پەیمانگەوە تا پەرەدان بە تواناکان و ڕێگا پیشاندانیان تا ببن بە خاوەن کاری خۆیان.

 

په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى ئایندە، به‌ دنیابینییه‌كى كراوه‌ و به‌ ئاسۆیه‌كى روونه‌وه‌ پێى ناوه‌ته‌ ناو دنیاى كارى دامه‌زراوه‌ى ئه‌كادیمى له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ و هه‌مه‌لایه‌نى هه‌یه‌، كه‌ چۆن بتوانێ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌، خۆى بكات به‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوى به‌ پرستیجى به‌رزى ئه‌كادیمى، تا زۆرترین كاریگه‌رى دابنێت و شوێنى خۆى له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا بكاته‌وه‌ و ببێته‌ به‌شێك له‌ هێزى به‌ره‌وپێشبه‌رى كۆمه‌ڵگا، له‌و بواره‌ پسپۆڕییانه‌ى كه‌ له‌خۆیان ده‌گرێت.

په‌یمانگا به‌شێكى ئه‌و كاریگه‌رییه‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ چه‌نده‌ هه‌لى ئه‌وه‌ بڕخسێنێ به‌رهه‌مه‌ زانستییه‌كانى خۆى بخاته‌ ناو كۆمه‌ڵ و به‌رچاوى توێژه‌ران و خوێنده‌واران و ئۆگرانى پسپۆڕییه‌ پێوه‌ندیداره‌كان. بۆیه‌ش له‌ ئێستادا، به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ و هه‌مه‌لایه‌نى هه‌یه‌، كه‌ له‌ چه‌ند باره‌وه‌ و به‌ به‌رنامه‌یه‌كى زانستى كواڵیتى به‌رز، به‌رهه‌م و چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانى ستافه‌كه‌ى خۆى له‌ لایه‌ك و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ زانستییه‌ باوه‌ڕپێكراوانه‌ چاپ و بڵاوبكاته‌وه‌، كه‌ به‌ زمانه‌ گرنگه‌كانى دنیا نووسراون و به‌شێكى گرنگ و بنه‌مایین له‌ پسپۆڕییه‌كانى په‌یمانگا.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ په‌یمانگا وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى، له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا، ببێته‌ خاوه‌نى بڵاوكراوه‌یه‌كى زانستى تایبه‌ت به‌ خۆى. به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌مه‌نى په‌یمانگا كه‌مه‌ و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش پێویستى به‌ ئاماده‌كارى زیاتر هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا ناتوانرێ گۆڤارێكى ئه‌وتۆ به‌دى بهێنرێ، كه‌ له‌ ئاستى خه‌ون و خولیاو ستراتیژى په‌یمانگادا ببێت.

جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌، په‌یمانگا ئه‌وه‌شى له‌ به‌رنامه‌دایه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا، گۆڤارێكى رۆشنبیرى گشتى تایبه‌ت به‌ نووسین و به‌رهه‌مى قوتابییان، ده‌ربكات. تا ببێته‌ هانده‌رێك بۆ قوتابییان له‌ هه‌مبه‌ر په‌رپێدان به‌ ئاستى تواناى نووسین و بیركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه‌یان.