په‌یمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە، گرنگییه‌كى زۆر به چۆنایه‌تى خوێندن ده‌دات. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێداگرییهكى به‌رچاو له سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات، كه ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مێكى خوێندنى كواڵیتى به‌رز به‌دى بێنن. بۆ نموونه هه‌ر له دابین كردنى مامۆستا و كه‌ره‌سته‌وه بگره تا دابین كردنى شوێنى گونجاو بۆ خوێندن. له په‌یمانگەی تەکنیکیی تایبەتی ئایندە دا، له بابهتهكان و له ماوه‌ی خوێندندا، تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر چۆنایه‌تى، توانایی و نوێكاری، به جۆێك كه بتوانن ئاستى گه‌یاندن و وه‌رگرتنى زانیارى له لاى قوتابییان، له به‌رزترین ئاستدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
كۆرسه‌كان به‌شێوازێك داڕێژراون، كه له خۆگرى پێداچوونه‌وه و چاودێرى به‌رده‌وامن له لایه‌ن لیژنه و به‌شه‌زانستییه‌كان و به‌مه‌ش هه‌م مامۆستا و هه‌م قوتابى ناچار ده‌بن، كه بۆ گه‌یشتن به باشترین ئاستى فێربوون، هه‌وڵبده‌ن.
بنه‌ماى ئه‌م جۆره تێفكرینهش ئه‌وه‌یه، كه له سیاسه‌تى په‌یمانگادا، خوێندن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه نییه به پله‌ى یه‌كه‌م، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانست و زانیارى و فێربوونه.
به‌شێكى دیكه‌ى گرنگ له به‌رزكردنه‌وه‌ى كواڵێتى خوێندن و دڵنیا بوون لێى، په‌یوه‌سته به‌و رێكارانهوه كه مامۆستا و به‌شه‌زانستییه‌كان، له رووى پراكتیكی و راسپاردنى قوتابییان بۆ ئه‌نجامدانى سیمینار و راپۆرتى مه‌یدانى، وهپێشى ده‌گرن. ئه‌م ره‌هه‌نده لایه‌نێكى زۆر كاریگه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى قوتابى ته‌نیا زانستهكهى له ئاستى تیۆریدا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵكو فێرى ئه‌وه‌ش بێت كه چۆن ده‌توانێ بیگوازێته‌وه بۆ ناو واقیع و واقیعى پێ شیبكاته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى، كه له په‌یمانگاكه‌مان گرنگییه‌كى زۆرى پێده‌دا و ئاماده‌كاری باشى بۆ ده‌كات.
لایه‌نێكى دیكه له دڵنیایى جۆرى و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى چۆنایه‌تى خوێندن په‌یوه‌سته به ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ى مامۆستایان و راسپاردنیان به ئه‌نجامدانى سیمینارى زانستى، تا به هێنانهپێشى بابه‌تى نوێ و زانستى له لایه‌كه‌وه و ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانیان له لایه‌كى تره‌وه، چالاكى و پیتۆڵى زانستى خۆیان راگرن. كه بێگومان ئه‌مه‌ش دواجار له ره‌وتى فێركردنى قوتابییان و چۆنایه‌تى خوێندن له پهیمانگاكهماندا، ره‌نگده‌داته‌وه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه له رووى دڵنیایى جۆرییه‌وه، رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له رووى چالاكى زانستییه‌وه، به‌كارده‌هێنرین و كاریان پێده‌كرێ.
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری: سۆران عبداللە خضر
بڕوانامە: ماستەر- زمان و ئەدەبی ئینگلیزی
پۆستی ئەلیکتڕۆنی: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
ژمارەی مۆبایل: ٠٧٥٠٥٣١١٠٠٠
پلانی دڵنیایی جۆری
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی پلانی دڵنیایی جۆری پەیمانگەکەمان
لیستی گشت سیمینارەکانی زانستخوازی بەردەوام
- لیستی سیمینارەکانی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری
- لیستی سیمینارەکانی بەشی دەرمانسازی
- لیستی سیمینارەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی
- لیستی سیمینارەکانی بەشی کارگێری کار
- لیستی سیمینارەکانی بەشی کارگێری یاسا