پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

سیمینار


سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن د. ( ڕەوەند سیروان عیز الدین ) مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە ژێر ناونیشانی ( کێشەکانی قەڵەوی و چارەسەريەکانی )..
لە میانەی سیمینارەکە تیشکخرایە سەر کێشەکانی قەڵەوی کە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و چارەسەرەکانی خرانە ڕوو کە بەئەنجامدانى زۆرێک لە ڕێگاکانی وەک گۆڕینی شێوازی ژیان لە ڕووی خۆراکەوە، وەرزشکردن و بەکارهێنانی دەرمان دەکرێت پێش بگیرێت لە توش بوون بە چەندین نەخۆشی..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 

سیمینار...
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن دکتۆر ( سیف الدین صابر علي ) بە ناونیشانی ( کەنگر وەکو دەرمانێکی فۆلکلۆری )..
به ئامادەبوونی سەرۆکی بەشەکان و مامۆستایان قوتابیان سیمینارەکە بەڕێوەچوو.. کە تیایدا باس لە کەنگر کرا کە ڕووەکێکی خۆڕسکە لەو شوێنانە کە بەرزاییەکەیان زیاتر لە ‌2000 م لەسەر ڕووی دەریا دەڕوێت وە لە چیاکانی کوردستانیش بە باشی دەڕوێت. ڕووەکی کەنگر پڕە لە کانزاکانی پێویست بۆ لەشی مرۆڤ بەتایبەتی پۆتاسیۆم و کالسیۆم وە ڕێژەیەکی ئاسنیشی تێدایە. ڕووەکێکی دژە ئۆکسیدە وە مادەی کیمیاوی چالاکی تێدایە کە بۆ بەرگری کردن لە نەخۆشی شێرپەنجە زۆر باشە . تۆیەکەی کە پێی دەڵێن سی سی ڕێژەیەکی باشی ترشە ڕوونی تێدایە کە ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێن کەم دەکات..وەهەروەها ئەم ڕووەکە توانای هەیە ڕێژەی شەکر لە خوێن کەم بکات بەهۆی بوونی پێکهاتە لە ناویدا کە لە شێوەی ئەنسۆلین کاردەکەن..
لە کۆتایشدا لە لایەن بەشداربووان چەندین پرسیار ئارستەی پێشکەشکاری سمینارەکە کران ..
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن ( گەردی کەمال کەریم ) قوتابیان لە بەشی کارگێڕی یاسا لە ژێر ناونیشانی ( ستەم لە یاسا مەکە )..
ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتی بوو لەوەی کە ئایا یاسا لە کوردستان هەیە؟ ئەگەر هەیە چۆنە و ئەگەر نیە بۆچی؟ تێکەڵبوونی یاسا لەگەڵ سیاسەت، هەروەها پەیڕەوکردنی یاسا لە لایەن خەڵکەوە چۆنە ..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن ( احمد باپیر محمد ) قوتابی لە بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری لە ژێر ناونیشانی ( زمانی جەستە (Body Language) )..
ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتیبوو لەوەی زمانی جەستە لەكوەی مرۆڤ بەدیار ئەكەوێ وە ھەروەھا تێگەیشتنی كەسی بەرامبەر بەھۆی زمانی جەستە وە ھەروەھا باسكردنی چەند خالێكی گرنگ بۆ درووست كردنی متمانە لای كەسی بەرامبەر ،..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن ( د. ڕۆژگار جلال خضر ) مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی ( Dos and Donts for Student Trainees during Teaching Internship )..
ناوەڕۆکی سیمینارەکە بریتیبوو لە باسکردنی شێوازی وانە وتنەوە بۆ ئەو مامۆستایانە یاخود ڕاهێنەرانەی تازە وانە دەڵێنەوە کە پێویستە چی بکەن و چی بوترێ و چی نەکرێ و چی نەوترێ، هەروەها ئەو ڕێگایەنەش خرانە ڕوو کە وا دەکات مامۆستا یاخود ڕاهێنەرەکە سەرکەوتوانە ئەرکەکەی بە جێ بهێنێ..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..
 

Page 2 of 7