پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

سمیناری م.ی. ( ڕێژنە قاسم امین)

سمینار ..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن م.ی. ( ڕێژنە قاسم امین) مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە ژێر ناونیشانی ( بەرزی پەستانی خوێن)..
لە میانەی سیمینارەکە تیشکخرایە سەر کێشەکانی پەستانی خوێن کە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و چارەسەرەکانی خرانە ڕوو کە بەئەنجامدانى زۆرێک لە ڕێگاکانی وەک گۆڕینی شێوازی ژیان لە ڕووی خۆراکەوە، وەرزشکردن و بەکارهێنانی دەرمان دەتوانرێ کۆنترۆلی نەخۆشیەکە بکرێ و رێگری بکرێ لە بەرەو پێشچونی نەخۆشییەکە….
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...