
گەورەترین پێشانگای هەلی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە بەڕێوەچوو
هەواڵەکانی پەیمانگە
بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە
دەربارەی پەیمانگە بە ڤیدیۆ
ئەنجومەنی پەیمانگە
ووتەی قوتابییان و دەرچووانی پەیمانگە
ئەو پرسیارانەی کە زۆرترین جار دووبارە کراونەتەوە لەلایەن قوتابییان و دەرچووان و کەسوکاری قوتابییانەوە، لێرەدا دانراون بە وەڵامەوە ، بۆ هەر پرسیار و سەرنج و ڕەخنە و پێشنیارێکیش دەتوانن لەڕێگای فۆڕمی خوارەوە یاخود پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاوە ئاگادارمان بکەنەوە
پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى ئایندە، بە دنیابینییەکى زانستى روون، بە شارەزایى لە ستانداردە زانستییەکان لە ئاستى جیهان، بە ستافێکى شارەزا و لێهاتوو، بە تیمێکى فەرمانبەرانى خزمەتگوزار و دڵسۆز، بە دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى فێربوون، بەتایبەتى لەڕووى ژیرخانى زانستى و تاقیگە، گەشتى زانستى بەردەوام، پێشبڕکێى زانستى و رێکخستنى کۆڕ و کۆنفرانس، بەستنەوەى راستەوخۆى زانستەکان بە بازاڕى کار و گرنگیدان بە کاردۆزى و کارسازى بە قوتابییان، دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە هەنگاوەکانى داهاتووى ژیانى قوتابییاندا. لە هەمووى گرنگتر، پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە، بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکى گەورەتر و باوەڕپێکراو، دامەزراوەى "شەهید"، کە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ، خاوەنى سێزدە پەیمانگەیە. ئەم کۆمەڵگە ئەکادیمییە، هاندەرێکى سەرەکى پەرەپێدانى تواناکان و وەسەریەکخستنى هزر و بیرە جیاوازەکانە، کە ساڵانە لەرێگەى چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستییەوە، بوارى بۆ دەڕەخسێنرێ. بۆیە قوتابى دەکەوێتە ناو ژینگەیەکى ئەکادیمى پڕ لە جموجۆڵەوە، کە بێگومان کاریگەرى ئەرێنى لەسەر پڕۆسەى فێربوونى دەبێ.
پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى ئایندە، بە تەواوی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە و لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیژەکانى وەزارەتدا دەجوڵێتەوە. لەمڕوانگەیەوە، دەرچووانی پەیمانگا دەتوانن بە متمانەوە بڕوانامەکانیان بۆ دامەزراندن، دۆزینەوەى کار و بەردەوامبوون لە خوێندنی بەرزتر، بەکاربێنن.
دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى ئایندە، ئامادەییەکی تەواو لە بوارەکانى خۆیان بەدەستدێنن بۆ چوونەناو بازاڕی کار. بە سەرنجدان لەوەى کە زۆربەى پسپۆڕییەکانى پەیمانگە لە پێویستییەکانى بازاڕى کارن، بۆیە قوتابى بە ئاسانى دەتوانێ لە بوارەکەی خۆیدا کار بدۆزێتەوە؛ بۆ نموونە لە کەرتی دەرمانسازی، پەرستاری، تاقیگە پزیشکییەکان، بواری پەروەردەیی، و چەندین بواری تر. جگە لەوە، لە پەیمانگە سەنتەرى گەشەپێدانى کار هەیە، کە کار لەسەر نزیککردنەوەى قوتابى دەکات لە بازاڕى کار. بۆ ئەم مەبەستەش هەم پێوەندى لەگەڵ ناوەندە جیاوازەکان دەگرێت و هەم داوەتى پەیمانگەیان دەکات، بۆئەوەى لە داهاتوودا دەرچووانى پەیمانگە بتوانن بە پشتیوانى پەیمانگە، بە ئاسانى کار بەدەستبێنن.
بەڵێ، پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى ئایندە بەشە ناوخۆیی پێشکەش بە قوتابییان دەکات و لەژێر چاودیرى خۆیدا، سەرجەم پێداویستییەکانى دابیندەکات. ئێمە لەم رێگەیەوە ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، سەلامەت و گونجاوی مانەوەیە بۆ قوتابییان، بەجۆرێک کە هەست بە ئاسودەیی بکەن و بە خەیاڵێکى ئاسوودەوە درێژە بە خوێندنیان بدەن
ستراتیژى سەرەکى لە پەیمانگە، نەک تەنیا گواستنەوەى زانیارى تیۆرى، بەڵکو کارامەیی پراکتیکیشە. بەخۆشییەوە لە پەیمانگەى ئایندە گرنگى تایبەت بە وانە پراکتیکییەکان دەدرێت و هەوڵدەدرێت کە زۆربەى وانەکان بە کردەیى بخوێندرێن. بۆ ئەم مەبەستەش، جگە لە بەکارهێنانى تاقیگەکان و وەپێشگرتنى مێتۆدە نوێیەکانى وانەگوتنەوە، گرنگى بە گەشتى زانستی و هەروەها پەیوەندى لەگەڵ ناوەندەکانى دەرەوەى پەیمانگە (تاقیگە، دەرمانخانە، دامەزراوە کارگێڕییەکان و کارگە و دامەزراوە جیاوازەکانى کەرتى تایبەت و حکومى و...هتد)، بەتایبەتى ئەو بەشانەى کە پەیوەندیدارن، دەدرێ، تا قوتابییان کارامەییە پراکتیکییەکانى خۆیان پەرەپێبدەن.