دەربارە
هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە
ژمارەی قوتابییان
ستافی پەیمانگە
ژمارەی دەرچووان
بەشەکانی خوێندن
کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و مێژوویەکەی
- پەیمانگای تەکنیکی تایبەتى ئایندە لەساڵی خوێندنى ٢٠١٤ دامەزراوە؛ سەر بە دامەزراوەی "شەهید"ە، کە گەورەترین دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان(کەرتى تایبەت). پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە، بە روانگەیەکى سەردەمییانە و وردبینانە سەبارەت بە زانست و ستانداردە ئەکادیمییەکان، بە ستافێکى شارەزا و هەروەها بە ئاگاداربوون لە پێداویستییە هەنووکەییەکانى بازاڕى کار، بە نۆ بەشى زانستى لە خزمەتى پێگەیاندنى تاکەکانى کۆمەڵگەیە.
- روانگە و ئامانجمان، پێگەیاندنى نەوەیەکى وشیار، ئەکادیمى و بەرپرسیارە. ئێمە لەڕێگەى بەهێزکردنی توانا زانستییەکانى قوتابییەوە، ئامادەى دەکەین بۆ بەشدارییەکى کاریگەر لە رەنگڕێژکردنى داهاتووی نەک تەنیا خۆى، بەڵکو کۆمەڵگەش. ئامانجمانە نەوەیەک بەرهەمبێنین، کە بە بیرکردنەوەیەکى زانستییانەى بەهێز و بە سەرنج چڕکردنەوە لەسەر داهێنان و بە هەستێکى بەهێزى بەرپرسیارانەوە، بێتە ناو کۆمەڵەوە و هەنگاو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان هەڵێنێ. ئێمە دەمانەوێ قوتابییەکانمان نەک تەنیا فێرى زانست، بەڵکو ببنە پێشڕەوی بوارەکانی خۆشیان و جێپەنجەیان بەجێبێڵن. روانگەى ئێمە بۆ پێگەیاندنى هێزی مرۆیى کۆمەڵگەکەمان و تێگەیشتن لە پێداویستییە هەنووکەییەکانى بازاڕى کار ئەوەیە، کە سەرنج بخەینە سەر ئەو پسپۆڕى و بوارانەی، کە دەتوانن بەشێوەیەکى زانستى کەسانى شارەزا ئامادە بکەن و بە ئاسانى بیانکاتە هێزى کارى کۆمەڵگە. هەربۆیە بەشەکانمان لە ریزى پێویستترین پێداویستییەکانى کۆمەڵگەدان. بۆیە بە بیرکردنەوەى رخنەگرانە و بە بەهێزکردنى توانا زانستییەکانى قوتابییانمان و بە رەچاوکردنى بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانمان بەرامبەر بە تاکەکان و بە کۆمەڵ، دەمانەوێ بەشدارییەکى مانادار لە کۆمەڵگەدا بکەین.
ئامانجی پەیمانگە
مێژووی پەیمانگە
پەیمانگەی ئایندە یەکێکە لە پەیمانگەکانی سەر بە دامەزراوەی شەهید، لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و کە تا ئێستا زیاتر لە ( ) قوتابی لە پەیمانگەکەمان خوێندویەتی. خوێندن لە پەیمانگەکەمان پێکدێت لە دوو ساڵی خوێندنی زانستی و کە تیایدا دەرچووانی پەیمانگە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم. پەیمانگەی ئایندە؛ خاوەنی ستافێکی بەئەزموونی هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەرن. پەیمانگەی ئایندە تاکە پەیمانگەیە کە یەکەی سەنتەری گەشەپیدانی کاری هەیە ، لە رێگەی ئەم یەکەوە ساڵانە هەلی کار بۆ سەدان قوتابی دەرەخسێنیت. پەیمانگەی ئایندە (٨) بەش لەخۆ دەگرێت، کە ئەوانیش بەشەکانی (کارگێڕی یاسا، کارگێڕی کار، زمانی ئینگلیزی، تەکنەلۆجیایی زانیاری، ژمێریاری، پەرستاری، شیکاری نەخۆشییەکان، دەرمانسازی)