بەشەکان

بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە

بەشی کارگێڕی کار لە ساڵی ئەکادیمی (٢٠١٥-٢٠١٦) دامەزراوە. ئامانجی ئەم بەشە ئەوەیە کە لەڕووی پراکتیکییەوە کادیری ناوەندی پێبگەیەنێت بۆ دەزگا کارگێڕییە حکومییەکان بەگشتی و کەرتی تایبەت بەتایبەتی. لە هەرێمی کوردستان، بۆشاییەکی گەورە لە بواری بەڕێوەبردندا هەیە، کە بەداخەوە تا ئێستاش نەتوانراوە بەوشێوەی کە پێویستە پڕبکرێتەوە. لەلایەکی تریشەوە، خوێندنی تەکنیکی لەم بوارەدا، هاوشان نەبووە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار؛ لەم سۆنگەیەوە بەشەکەمان دەیەوێت لە رێگەی بابەتە زانستییە پەیوەندیدارەکانەوە، کادیری پسپۆڕ پەروەردە بکات، تا لەم رێگەیەوە کەلێنەکانی کەرتی حکومەت و تایبەت پڕبکاتەوە. بوارى کارکردن: دەرچووانى ئەم بەشە، دەتوانن لەم بوارانەى خوارەوەدا کاربکەن: 1. کارکردن لە هەموو دامەزراوەیەکى حکومى و تایبەت 2. کارکردن لە کۆمپانیا بازرگانییەکان 3. کارکردن لە بانکەکان و کەرتى خانووبەرە 4. کارکردن وەک دابینکەرى سەرچاوە مرۆییەکان

بەشی کارگێڕی یاسا، کە یەکێکە لە بەشە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، ئامانج لێى پێگەیاندنی کارمەندی لێهاتووی تەکنیکییە بۆ کارکردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بوارە یاسایی و کارگێڕییە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوە و دادوەری و رێکارە پێویستەکانی بواری کارووباری یاسایی فەرمانگەکانی دەوڵەت لە دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکاندا. دەرچووانی ئەم بەشە، سەرەڕای بەجێگەیاندنی کارووباری کارگێڕی لە کەرتە گشتییەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت، کە پێویستی ئاستی ناوەندی پڕدەکەنەوە، دەتوانن لەم بوارانەشدا کاربکەن: بوارى کارکردن: 1. ڕاییکردنی خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبردنی دامودەزگاکان 2. رێکارەکانی لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکان و ئامادەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە 3. بەجێگەیاندنی کارووبارە دادییەکان و یاریدەدانی پارێزەران لە کەرتی تایبەت و حکومى 4. بەدواداچوونی کارووباری تۆماری خانووبەرە و بەجێگەیاندنی مامەڵە یاساییە کارگێڕییەکان بە گشتی.

بەشی زمانی ئینگلیزی پەیمانگەی تەکنیکی ئایندە، لە ساڵی خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) دا کراوەتەوە. ئەم بەشە لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرچووانی پۆلی (١٢) بە شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ وەردەگرێت. قوتابییان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەخوێنن و بڕوانامەی دبلۆم لە زمانی ئینگلیزی بەدەستدەهێنن. دەرچووانی ئەم بەشە، دەتوانن لە دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەت کاربکەن؛ یاخود دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕان، لە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، درێژە بە خوێندن بدەن. بەهۆی گرنگی زمانی ئینگلیزی لە سەردەمی ئەمڕۆدا، کە زمانی زانست و تەکنەلۆژیایە و، بەشێوەیەکی گشتیش بۆتە زمانی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەکان و مەرجێکی سەرەکییە لە بەدەستهێنانی هەلی کار لە کۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەکان، بۆیە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن گرنگی تایبەتی پێدەدەن و هەوڵدەدەن کە بەشێکی تایبەتیان بۆ فێرکردنی ئەو زمانە هەبێ. لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، هەوڵدەدەین دەرچووانی بەشەکەمان بەشێوەیەک ئامادەبکەین، کە پێویستی ناوەندە پەروەردەییەکان و بازاڕی کار پڕبکاتەوە. بەمەبەستی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بە باشترین و کاریگەرترین شێوە، بەشەکەمان جەخت لەسەر ئامادەکردنی کادیری نموونەیی دەکاتەوە و، لە پڕۆگرامی خوێندنی دووساڵەکەدا، گرنگی بە هەموو ئەو رێگا سەردەمیانە دەدرێت کە کاریگەرن بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی. بەتایبەتی زۆر گرنگی دەدرێت بە لێهاتووییەکانى خوێندنەوە، نووسین، قسەکردن و گوێگرتن، تا ئاستی قوتابییان بەرزبێت و لە بەک

بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری یەکێکە لەو بەشانەی خواستێکی زۆری لەسەرە بۆ خوێندن. وانەکان لەم بەشەدا بەشێوازێکی پێشکەوتوو و هاوتەریب لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم، لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە دەگوترێنەوە. قوتابییان لەم بەشەدا ئاشنادەبن بە زانستەکانی پڕۆگرامسازی، نێتوۆرک، دیزاین و سیکیوریتی(ئاسایشى ئەلیکترۆنى؛ واتە شارەزا دەبن لە هەردوو لایەنی هاردوێر و سۆفتوێر. هاوکات لەڕێگای ئەنجامدانی پڕۆژە و چالاکی جۆراوجۆر لەو بوارەدا، هەلی فێربوونی زیاتر دەڕەخسێنرێت بۆ قوتابی، تاکو بە پاشخانێکی تۆکمە لە زانست و زانیاری، ببێتە خاوەن بڕوانامەی دیپلۆم و سوود لەو زانستە وەربگرێت لە کار و پیشەی داهاتوویدا؛ هەروەها دەتوانن لە کەرتی تایبەت و دامودەزگا حکومییەکان دەستبەکاربن، یاخود خۆیان ببنە خاوەنی پڕۆژە و کاری خۆیان. لەهەمووی گرنگتر، بڕوانامەی ئەم بەشە دەبێتە پردێک بۆ خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتری وەک بەکالۆریۆس و ماستەر. بوارى کاکردن: قوتابییانى دەرچووى ئەم بەشە دەتوانن لەم بوارانەى خوارەوەدا کاربکەن: 1. بەستن و چاککردنەوەى کۆمپیوتەر. 2. دانانى پڕۆگرام و تۆڕى زانیارى ئەنتەرنێت. 3. هەموو دەزگایەکى حکومى و تایبەت، کە سیستەمى دیجیتاڵى و کارکردن بە ئەلیکترۆنیات بەشێکە لە تایبەتمەندییان. 4. بوون بە دیزاینەر و گرافیست و مۆنتێر. 5. دەزگاکانى راگەیاندن و بەڕێوەبردنى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

گرنگی ئه‌م به‌شه‌ لەوەدایە، لە لایەك هیچ بوارێك یان لایەنێكی كەرتی تایبەت و دامەزراوەی حكومی نییە لە پڕۆژە بچووك و گەورەكان، كه‌ پێویستی بە پسپۆری ژمێریاری نەبێت. هەروەك لای بازرگانان و پیاوانی هەلی كار ئاشكرایە، كە ژمێریاری زمانی بازرگانی ڕاستەقینەیە، واتە ژمێریاری گرنگترین بەشی هەموو بوارە بازگانییەكانە. لەلایەكی تریشه‌وه‌ هەر ئەو هۆكارەیە كە له ئێستادا حكومه‌ت زیاتر بایه‌خ بەو بەشە دەدات و هه‌وڵده‌دات لە یەكە حكومییەكاندا بەشێكی گرنگی ئەو كەلێنە پڕبكاتەوە. ئەویش زیاتر به‌ هۆی نه‌بوونی كه‌سانی پسپۆڕیی ژمێریارییە له‌ داموده‌زگاكاندا. هەربۆیەشە لە هەندێك باردا، بەمەبەستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه، حكومەت ڕاستەوخۆ ده‌رچووانی ژمێریاری له‌ كۆلێژ و په‌یمانگەكان داده‌مه‌زرێنێت، چونكه‌ بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستدان، له‌ سه‌دا په‌نجای كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژمێریاری له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و كەرتی تایبەت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كه‌سانی پسپۆڕی ئه‌و بواره‌ نین. لەم ‌به‌شه‌دا، نوێسازی ڕه‌وتی خوێندن و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی، وەك ئامانجێكی گرنگ لەبەرچاوگیراوە و شان به‌شانی زانستی نوێ و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگە، كارده‌كات‌ بۆ ئاماده‌كردنی قوتابی و خوێندكار به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، تاوه‌كو ئامانجه‌كانیان بێننه‌ دی، بۆئەوەی ژیانیكی پیشەییانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ خۆیان و وڵاتەكەیان فه‌راهه‌م بكه‌ن. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا قوتابییان به‌ خوێندن و توێژینه‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی، ڕادەهێنرێن. بوارى کارکردن: قوتابى دواى دەرچوون لەم بەشە، دەتوانێ لەم بوارانەى خوارەوەدا کاربکات: 1. هەموو دامەزراوە حکومى و ناحکومییەکان. 2. بوارەکانى کەرتى تایبەت، وەک کۆمپانیا بازر

بەشى شیکارى نەخۆشییەکان، بەشێکى پزیشکى گرنگە، کە کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر رەوتى تەندرووستى کۆمەڵگە هەیە؛ ئەم بەشە پەیوەستە بە دەستنیشانکردنى وردى ئەو نەخۆشییانەى کە تووشى مرۆڤەکان دەبن؛ پڕۆسەیەکى تەکنیکى و ئاڵۆزى پزیشکییە و دەوەستێتە سەر لێزانى و لێهاتوویى ئەو تاکانەى کە لەم بوارەدا کاردەکەن؛ بەتایبەتى شارەزایى لە ئامێر و کەرەستە پێویستەکان و بەکارهێنانى وردبینانەیان. لەم سۆنگەیەوە، پەیمانگەى تەکنیکى و پیشەیى سەفین، بە مەبەستى پێگەیاندنى تاکێکى شارەزا و لێهاتوو، هەموو پێداویستییە تاقیگەییە سەردەمییەکانى ئەم بوارەى بۆ قوتابییان ئامادەکردووە و بە رێنوێنى مامۆستایانى شارەزا و بە ئەزموون، لە هەوڵى بەدیهێنانى ئەو ئامانجەدایە. ئێمە دەمانەوێ بە درووستکردنى کەسایەتى لەوشێوەیە لە دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکان، پڕۆسەى چارەسەرى بەرهەمدارتر و دواجار کۆمەڵگەیەکى ساغڵەمتر بنیات بنێین. تەنیا دەرچووانى ئامادەیى زانستى وەردەگیرێن. بوارى کارکردن: دەرچووانى بەشى شیکارى نەخۆشییەکان، دواى دەرچوونیان دەتوانن لەم بوارانەى خوارەوەدا کار بکەن: 1. تاقیگە حکومى و تایبەتەکان 2. کۆمەڵگە پزیشکییەکان و بنکەکانى تەندرووستى 3. نەخۆشحانە حکومى و تایبەتەکان 4. بانکى خوێن 5. کلینیکە پزیشکییەکان

ئامانج لە کردنەوەى ئەم بەشە لە پەیمانگەى ئایندە، پێگەیاندنى کادیر و پسپۆڕى چاودێرى تەندرووستییە لە کۆمەڵگەدا، کە لە ئێستادا بە یەکیک لە تایبەتمەندییەکانى کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان دادەنرێت. ئێمە لە رێگەى وانە تیۆرییەکان و راهێنانە پراکتیکییە چڕوپڕەکانمانەوە، هاوکات لەگەڵ پێدانى زانیارى پێویست بە قوتابییان، فێرى ئەرکدارى کۆمەڵایەتى و کردەى ئەخلاقى چاودێریکردنى نەخۆشیشیان دەکەین، کە بێگومان یەکێکە لە لایەنە پێویست و گرنگەکانى کارى پەرستارى و چاودێرى تەندرووستیی؛ لە روانگەى ئێمەوە پەرستارى بڕبڕەى پشتى چاودێرى تەندرووستییە. پەرستارى لە دنیاى ئەمڕۆدا، یەکێکە لە هۆکارەکان و هاوکات نیشانەکانى هەر کۆمەڵگەیەکى پێشکەوتوو. چونکە ئەگەر یەکێک لە هۆکارەکانى پێشکەوتنى هەر کۆمەڵگەیەک، تەندرووستى و سەلامەتى تاکەکانى بێت، بێگومان ئەوەى رۆڵى هەیە لە گەرەنتیکردنى ئەو تەندرووستییە و پاراستنى، پەرەستارییە، چونکە تەندرووستى هەر تاکێک تەنیا پەیوەست نییە بە دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکان و ئەنجامدانى چالاکییە پزیشکییەکان لەسەرى، بەڵکو بەشێکى هەرەگرنگى دابینکردن و پاراستنى سەلامەتى هەر تاکێک، پەیوەستە بە بەدواداچوونەکانى نەخۆش و دەستەبەرکردنى پێداویستییەکانى سەلامەتبوونى، کە ئەمە ئەرکى سەرەکى هەر پەرستارێکە. تەنیا دەرچووانى ئامادەیى زانستى وەردەگیرێن. بوارى کارکردن: دەرچووانى بەشى پەرستارى دواى دەرچوونیان لە پەیمانگەکەمان، دەتوانن لەم شوێنانەى خوارەوەدا کاربکەن: 1. نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان. 2. خانەی بەساڵاچووان و بێسەرپەرشتان. 3. قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن. 4. سەنتەرەکانی ڕاهێنان. 5. سەنتەرەکانی چاکسازی. 6. چاودێرى خێزان 7. نەخۆشخانە گشتیەکان 8. سەنتەرەکانی جوانکاری 9. رێکخراو و

دەربارەى بەشى دەرمانسازى: یەکێک لە زانستە پزیشکییە گرنگەکان، کە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەوپێشچوون و نوێبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، زانستی دەرمانسازییە؛ بۆیە کارکردن لە بواری دەرمان و دەرمانخانە، یەکێکە لە پێداویستییەکانی بازاری کاری ئەم سەردەمە. کردنەوەی بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی تايبەتى ئایندە، لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) بووە و ئامانجەکەى پەروەردەکردنى کادیری پێشکەوتوو و شارەزایە لە بوارى دەرمانسازى و کارە پەیوەندیدارەکانیدا؛ بەتایبەتى لەڕووى جۆرى هەڵسوکەوت لەگەڵ خوازیارانى دەرمان لە دەرمانخانەکاندا. هەربۆیە لەم سەردەمەدا، کارکردن لە بواری دەرمانخانە، یەکێکە لە پێداویستییەکانی بازاڕی کاری ڕۆژانه‌، بۆ خزمەتکردنی تاک و کۆمەڵگە. لە بەشى دەرمانسازیدا، ئامانجمان ئامادەکردنی کادیری لێهاتووه‌ لە بوارە جیاوازەکانی دەرماندا، وەک بواری شێوازی درووستکردنی دەرمانە جیاوازەکان (حەب، شروب، مەرهەم، سپرای ...هتد) و شاره‌زابوون له‌ ڕێژەی پێکهاتەکانی نێو دەرمانەکان. هه‌روه‌ها كار له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی ده‌كه‌ین لە سەر شێوازی هەڵسوکەوتکردنیان لەگەڵ نەخۆش و بازاڕی کار. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانەش هەوڵمانداوە هه‌موو پێداویستییە زانستییە تیۆری و پراکتیکییه‌كان بە شێوازێكی سەردەمیانە ئاماده‌بكه‌ین، تا به‌ ئاماده‌كردنی قوتابییانی لێهاتوو بتوانن لە پێشبڕکێی بازاڕی کاردا دەرفەتی باشتریان بۆ بڕەخسێت ئێمە لە پەیمانگەی ئایندە بە باشترین ستافی مامۆستایانی وانەبێژ و پێشکەوتووترین تاقیگەی پەیوەست بە کاری پراکتیکی، هەوڵدەدەین نەوەیەکی بەهێز و زانستی و باوەڕبەخۆ پەروەردەبکەین. لەم بەشەدا تەنیا دەرچووانى ئامادەیى زانستى وەردەگیرێن. بوارەکانى کارکردن: دەرچووانى ئەم بەشە، دەتوانن لەم