دەربارە

هەموو شتێک بزانە لەسەر مەرجەکان و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابییان

مەرجی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان،
بەپێی ڕینماییه‌كانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی


  • دواى دەرچوونى قوتابییان لە پۆلى دوازدەى ئامادەیى، پێویستە لە زانکۆلاین خۆیان تۆماربکەن؛ دواتر بە گوێرەى ئەو پلان و نمرەیەى کە وەزارەت دایناوە، لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەردەگیرێن. پاش گەڕانەوەى ناوەکان، لە رێکەوتێکى دیاریکراودا، وەزارەت ناونووسین لە پەیمانگە تایبەتەکانیش رادەگەیەنێ، کە قوتابى پێویستە لە ماوەى دیاریکراودا، ناوى خۆى بە سەرنجدان لە کۆمەڵێک مەرج تۆماربکات، کە ئەمانەن: مەرجی یەکەم: قوتابی دەبێت دەرچووی ئامادەییەکانی زانستی، وێژەیی، یان پیشەیی بێت، کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بن. بڕوانامەکەی دەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە پەسەندکرابێت.
    مەرجی دووهەم: دەرچووانی دەرەوەی وڵات دەتوانن وەربگیرێن، بەمەرجێک بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ کردبێت.
    مەرجی سێهەم: بەپێی ئەو مەرجە تایبەتییانەی بۆ هەر خوێندنێک دیاریکراوە، پێویسته‌ لە پشکنینی پزیشکی دەرچووبێت.

  • ڕێنمایی وەرگرتن بەپێی سیستەمی ناوەخۆیی پەیمانگا

یەکەم: دەرچووانی ساڵانی پێشووی ئامادەیی، مافی پێشکەشکردن و وەرگرتنیان هەیە.
دووهەم: ئەگەر قوتابی لە بەشی زانستیی هەڵبژاردەی یەکەمی خۆی وەرنەگیرا، بەپێی زنجیرەی هەڵبژاردنەکانی خۆی ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ هەڵبژاردەکانی دواتر. هەروەها بۆ وەرگیران لە هەر بەشێکی دواتر، پێویستە تێکڕای نمرەکەی لەگەڵ نمرەی دیاریکراو لەلایەن ناوەندی وەرگرتنی قوتابییان، یەکسان بێت.
سێیەم: مەرج نییە هەموو ئەو قوتابییانەی فۆرمیان پێشکەشکردووە، وەربگیرێن.
چوارەم: دوای ڕاگەیاندنی وەرگرتن، قوتابی دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە پەسندکرابێت، پێشکەش بە پەیمانگا بکات.

سیستەمی خوێندنی پەیمانگە

سیسته‌مى خوێندن له‌ پەیمانگەكه‌مان، به‌ پێى سیستەمی بوڵۆنایە؛ قوتابى له‌ دوو وه‌رزى جیاداروانەدەخوێنێت و تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات. سه‌باره‌ت به‌و وانانه‌ش كه‌ ده‌گوترێنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ دانراون. دواى ئه‌وه‌ى كه‌ مامۆستاى تایبه‌ت و پسپۆڕ بۆ وانه‌كان دابینكران، له‌ كۆرسبووكێكى تایبه‌تدا مادده‌كانى وانه‌كه‌ و كاتى وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى، هه‌موو تێدا ده‌نووسرێن. هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ رێژه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆى هه‌یه ساڵانه‌ گۆڕانكارى له‌ بابه‌ته‌كاندا بكات. پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین، له‌به‌رئه‌وه‌ى پەیمانگەكه‌مان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه‌، بۆیه‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ بێته‌ ئاراوه‌ و ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى بكرێت، پێویسته‌ ره‌چاوبكرێت. لە سیستەمى بۆڵۆنادا، وێڕاى بەکارهێنانى نوێترین مێتۆدەکانى وانەگووتنەوە، گرنگى تایبەت بە قوتابى سەنتەرى و چالاکى هەمەجۆر دەدرێت و ئامانجەکەشى ئەوەیە کە قوتابییەکى بەهرەمەند و لێهاتوو درووستبکرێ، تا تواناى بیرکردنەوەى رەخنەگرانەى خۆى پەرەپێبدات.