بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

گەورەترین پێشانگای هەلی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە بەڕێوەچوو (2025-01-18)

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د.محەممەد عەلی حوسێن " سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی شەهید، "د. رێباز چەتۆ بیرۆ" راگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە و بە بەشداری چەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی بازرگانی و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا، قوتابی و میوان، تایبەت" گەورەترین پێشانگای هەلی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک بەڕێوەچوو. ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قوتابییانمان بۆ پەیوەندیکردن و زانیاری گۆڕینەوە لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەن کارەکان و هەروەها هەلێکی نایاب بوو بۆیان تا بزانن کۆمپانیاکان بە دوای چیدا دەگەڕێن و چۆن دەتوانن باشتر خۆیان بۆ جیهانی کار لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پزیشکی، بازرگانی و ئەندازیاری و زۆر بواری تر ئامادە بکەن. هەر لە میانەی پێشانگاکەدا، پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانەکانی "ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بازاڕی کاری کوردستان، ڕۆڵی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە پەیمانگەکان، ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە بازاڕی کاردا" لەلایەن بەشداران "د.سیاکۆ سلێمان"،"م.کۆچەر ئازاد"،"د.نەبەز نەوزاد" بەڕێوەچوو، کە لەلایەن بەڕێز "د.ڕێباز چەتۆ بیرۆ" ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە بەڕێوەبرا. پێویستە بگوترێ ئەم پێشانگایە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئەو قوتابییانەی دەیانەوێ هەنگاوی خێراتر و بەهێزتر بۆ کاری داهاتوویان بنێن. شیاوی ئاماژەیە، پێشانگاکە لەلایەن "زۆن میدیا"و"ئایدۆماکس" سپۆنسەر کرابوو