بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

فێستیڤاڵی ساڵانە لە پەیمانگەی ئایندە بەڕێوەچوو (2025-02-25)

لە رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٥/٢/۲٠۲٥ بۆ جارێكی تر قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، بە بیرۆكەی ناوازە و رێكخستن هەڵسان بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی ساڵانە، کە تێیدا توانا و بەهرەی خۆیان نیشاندا،بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆری وەکو شانۆ و دەف لێدان و میوزیک و گۆرانی و پێشکەش کردنی خواردن و شیرینی هەمەجۆر و پیشاندانی کاری دەستی و پرۆژەی هەمەجۆری پزیشکی و پەروەردەیی و فێرکاری کۆمپیتەر و تەکنەلۆجیای سەردەم. پێویستە بگوترێ هەموو پڕۆژە و گفتوگۆ و پێشکەوتنێک لەم فێستیڤاڵە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە داهاتوو لە دەستی ئەم جۆرە قوتابییانەمان گەشاوەیە. سوپاسێکی دڵسۆزانە بۆ هەموو بەشداربووان و ئامادەبووان کە بەشدارییان لەم فێستیڤاڵە کردووە