بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گەشتێک بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەولێر (2025-02-04)
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ٤/٢/٢٠٢٥، قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی كارگێڕی یاسای پەیمانگەی تەكنیكی تایبەتی ئایندە، بە سەرپەرشتی "پ.ی.د.هەلمەت محمد اسعد"، سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای هەولێر و پیشوازییەكی گەرمیان لێکرا. ئامانجی ئەم سەردانە ئەوە بوو كە قوتابییان ئاشنا بكرێن بە لایەنی كرداری بابەتی یاسای بازرگانی، كە لە قۆناغی دووەم دەخوێندرێت؛ بە تایبەت بابەتی "تەحكیمی نێودەوڵەتی و دراوە ئەلیكترۆنییەكان". هەر لە درێژەی سەردانەکەدا، باسی گرنگی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كرا لە بەرەوپێشچوونی بواری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە نیوان بازرگاناندا سەرهەڵدەدەن. لە كۆتاییدا چەند پەرتوکێک وەكو دیاری پەیمانگە بەخشرانە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر


