بینینی بابەت
بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە
شاگوڵ حسین (کارگێڕی یاسا - قۆناغی دوو)
جۆری تاوانهكان وماوهی سزاكانیان بەپێی یاسای سزادانی عێراقی بەم شێوەیەیە: به گوێرهی ماددهی (23)ی یاسای سزادان، تاوانهكان لهڕووی جهسامهتهوه دابهش دهكرێن بۆ سێ جۆر : 1_الجنایات ـ تاوان 2_الجنح ـ کەتن 3_المخالفات ـ سەرپێچی جۆری تاوان بە پێی ڕیزبەندی توندیی سزا كە لە یاسای سزاکاندا هاتووە دیاری دەكرێت. یهكهم: تاوانهكان (الجنایات): له ماددهی (25)ی یاسای سزادان هاتووه: جینایه بریتیە لەو تاوانەی كە یەكێك لەو سزایانەی خوارەوەی بۆ دانراوە : 1_لە سێدارەدان (الاعدام) 2_بەندكردنی هەتاهەتایی (السجن المؤبد). 3_بەندكردن زیاتر لە پێنج ساڵ تا پانزە ساڵ. دووهم: جنح (كهتن): به گوێرهی ماددهی (26)، تاوانی جنح - كەتن بریتیە لەو تاوانەی كە یەكێك لەو دوو سزایەی خوارەوەی بۆ دانراوە: 1_حەبسكردنی توند یان كورت کە لە (٢٤)کاتژمێر دەست پێدەکات و زیاتر لە نێوان (٣ )مانگ تا (٥) ساڵە. 2_پێبژاردن (الغرامة). سێیهم: مخالفات - سهرپێچیهكان: به گوێرهی ماددهی (27)ی یاسای سزادان سەرپێچی بریتیە لەو تاوانەی كە یەكێك لەو دوو سزایەی خوارەوەی بۆ دانراوە: 1_بەندكردنی كورت، بۆ ماوەی بیست و چوار سەعات تا سێ مانگ. 2_پێبژاردن كە لە بڕی سی دینار زیاتر نەبێت (بەدیناری عێراقی ) هەمیشە پێویستە ڕێگا یاساییەکان هەڵبژێرین بۆ ئەوەی دووچاری کێشە و گرفت نەبینەوە، چونکە تاکە ڕێگەیە کە بەهۆیەوە بتوانین بە مافە ڕەواکانی خۆمان بگەین یاسایە.