بینینی بابەت

بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە

یاسین طە یاسین (تەکنەلۆژیای زانیاری - قۆناغی دوو)

مێتاڤێرس چیە ؟ ئایە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەرگیز بیرت لەوە کردتەوە کە تەنها بە بیرکردنەوە لە شتێک ڕاستەوخۆ بێتە بن دەستەکانت یاخود بە کەمتر لە چرکەیەک بڕۆیت بۆ هەرشوێنێک لەسەر زەوی یاخود هەر هەسارەیەک کە خۆت بتەوێت . لەوانەیە ئەم جۆرە کارە تا ڕادەیەک بۆ ئێستای مرۆڤەکان زەحمەت بێت ، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین تا دێت تەکنەلۆژیا ڕۆژ بە ڕۆژ پێشدەکەوێت و دەبێتە ئاسانکاری بۆ کارەکانمان بۆ ئەوەی کەمترین کات بەفیڕۆ بدەین لە زۆرترین کاردا . مێتاڤێرسیش یەکێکە لەو تەکنەلۆجیایانەی کە کارەکانی مرۆڤ بە ڕادەیەک ئاسان دەکات کە پێشوتر شتی هاوشێوەی ئەم نەبووە . مێتاڤێرس : دوونیایەکە هاوشێوەی دوونیای ڕاستەقینە بەشێوازی (Virtual reality) واتا دوونیایەکی وەهمی کە تیایدا هەموشتێک لە 0 و 1 پێکهاتووە واتا هەموو شتەکان دیجیتاڵین بەشێوازی سێ دووری کە تۆی مرۆڤ چی لەمێشکتدا هەیە ئەوە لەمێتاڤێرسیشدا بونی هەیە . مێتاڤێرس دوونیایەکی ئەوەنە گەورەیە کە پێکدێت لە هەموو زەوی و بە کوردستانیشەوە و بە هەموو هەسارەکان وە هەموو دوونیای ناو فیلمە خەیاڵیەکان و ئەواشتانەی کە بیریشمان لێنەکردۆتەوە لە مێتاڤێرسدا جێکراونەتەوە . باشە کێ ئەم مێتاڤێرسە دروستدەکات ؟ ( مارک زوکێربێرگ ) درووستکەر و داهێنەری فەیس بووک نزیکەی دووساڵ لەمەوبەر کۆمپانیای Facebook ناوی کۆمپانیاکەیان گۆڕێ بۆ( meta Facebook ) و لە گەڵیدا ڕایگەیاند کە بەتەمان دوونیایەک لەناو ( Virtual reality ) دروستبکات بەناوی ( Metaverse ) ، وە بووە یەکەم کۆمپانیا کە بەفەرمی بەم ناوەوە هاتە ناو بابەتەکەوە ، وەپاشانیش سەدان کۆمپانیا هاتنە ناو ئەم بابەتەوە وە کار لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکەن چونکە مێتاڤێرس بسنزێکی زۆر گەورەیە . لایەنە باشەکانی مێتاڤێرس چین ؟ 1 ئاسان کردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی کەدەتوان لەماڵەوە هەموو کارەکانیان بکەن . 2 خێرای گواستنەوەی زانیاری . 3 گەیشتنی مرۆڤەکان بە هەرشتێک کەبیانەوێت بەبێ ئەوەی هەوڵی بۆ بدەن جا شتەکە چەنێک سەختیشبێت. لایەنە زیان بەخشەکانی مێتاڤێرس چین ؟ 1 مرۆڤەکان ژیانی ڕاستەقینە لەبیردەکەن . 2 هیچ شتێک نامێنێت بۆئەوەی هەوڵی بۆ بدرێت داهێنان لەناو کەسانی ئاسایدا نامێنێت . 3 قەڵەوی بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر زیاد ئەکات . 4 ڕێژەی مرۆڤەکانیش بەشێوازێکی بەرچاو کەم دەکات .