پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

سیمینارەکان

سیمینارەکان

سیمیناری پ.ی. ( شێروان عمر اومر )

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن پ.ی. ( شێروان عمر اومر ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی یاسا لە ژێر ناونیشانی ( التسویق الوردي )..
لە میانەی سیمینارەکە باس لە شێوازی بازاڕگەڕی ( پەمەیی ) کرا، شێوازێکی بە بازاڕیکردنە کە کۆمپانیا و بڕاندەکانی تایبەت بە جل و بەرگ و پێداویستیەکانی جوانکاری و ناوماڵ دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی سەرنجی ئافرەتان ڕاکێشن بۆلای کاڵاکانیان چونکە وەک دەزانین ئافرەتان بە شێوەیکی گشتی حەز بە ڕەنگی ناسکی وەک مۆر و پەمەیی دەکەن...
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...