پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

سیمینارەکان

سیمینارەکان

سیمینار م. ( بارزان مصطفی رسول )

سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن م. ( بارزان مصطفی رسول ) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی یاسا لە ژێر ناونیشانی ( خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی )..
لە میانەی سیمینارەکە باس لە ئامێرەکانی پەیوەندی کرا کە دەکرێت تا چ ڕادەیەک مەترسی دروست بکات بۆ سەر تاک ئەگەر بە خراپ بەکاربهێنرێت، هەروەها باس لەو سزایانە کرا کە لە ئەگەری خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەسەپێت بەسەر تاوانباردا..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە...