پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

سیمینارەکان

سیمینارەکان

سیمینار د. ( سیف الدین صابر علي )

سیمینار...
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن دکتۆر ( سیف الدین صابر علي ) بە ناونیشانی ( کەنگر وەکو دەرمانێکی فۆلکلۆری )..
به ئامادەبوونی سەرۆکی بەشەکان و مامۆستایان قوتابیان سیمینارەکە بەڕێوەچوو.. کە تیایدا باس لە کەنگر کرا کە ڕووەکێکی خۆڕسکە لەو شوێنانە کە بەرزاییەکەیان زیاتر لە ‌2000 م لەسەر ڕووی دەریا دەڕوێت وە لە چیاکانی کوردستانیش بە باشی دەڕوێت. ڕووەکی کەنگر پڕە لە کانزاکانی پێویست بۆ لەشی مرۆڤ بەتایبەتی پۆتاسیۆم و کالسیۆم وە ڕێژەیەکی ئاسنیشی تێدایە. ڕووەکێکی دژە ئۆکسیدە وە مادەی کیمیاوی چالاکی تێدایە کە بۆ بەرگری کردن لە نەخۆشی شێرپەنجە زۆر باشە . تۆیەکەی کە پێی دەڵێن سی سی ڕێژەیەکی باشی ترشە ڕوونی تێدایە کە ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێن کەم دەکات..وەهەروەها ئەم ڕووەکە توانای هەیە ڕێژەی شەکر لە خوێن کەم بکات بەهۆی بوونی پێکهاتە لە ناویدا کە لە شێوەی ئەنسۆلین کاردەکەن..
لە کۆتایشدا لە لایەن بەشداربووان چەندین پرسیار ئارستەی پێشکەشکاری سمینارەکە کران ..