سیمینار..
ڕۆژی شەممە رێکەوتی 5/11/2022 سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن د. ( اسماء عبدالواحد ) دەربارەی نەخۆشی ( میگرین ) ناسراو بە نەخۆشی شەقیقە کە باوترین ھۆکاری سەرئێشەی تووندە..
بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیانی بەش سیمینارەکە بەڕێوەچوو، کە تیایدا باسی لە نەخۆشی ناوبراو دەکرد بەوە دەناسرێتەوە کە ژانەسەرەکە یەک لاتەنیشتی سەر دەگرێتەوە لەگەل نەمانی ئارەزووی خواردن هەندێک جار ڕشانەوەی لەگەل دەبێت.
کۆمەلێک فاکتەر هەن کە دەبنە هۆکاری دەست پێ کردنی سەر ئێشەکە وەکو رۆناکی بەهێز، دەنگی بەرز، بۆنی تیژ، ناریکی خەو، برسی بوونی زۆر، لەگەل هەندێک دەرمان.
لە کۆتایدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.
View the embedded image gallery online at:
https://aynda.edu.krd/index.php/news/seminars/154-asm-sem#sigProIda0a4d4d6a7
https://aynda.edu.krd/index.php/news/seminars/154-asm-sem#sigProIda0a4d4d6a7