سیمینار..
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 15/10/2022 سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن ( د. شاکر سلیمان ) بە ناونیشانی ( چوارچێوەی یاسایی پەیوەندی نێوان دادگا و پزیشکی دادوەری )..
بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی بەشی کارگێڕی یاسا سیمینارەکە پێشکەشکرا، کە تیایدا باسی ڕۆڵی پزیشکی دادوەری دەکرد لە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی دادگا، هەروەها مەرجەکانی پزیشکی دادوەری و ئامانجەکانی توێکاری لاشەی مردوو. هەروەها باسی لە ڕۆڵی پزیشکی دادوەری کرد لە یەکلاکردنەوە و دیاری کردنی ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان و بە تایبەت لە گروپی زیندوەکان و مردوەکان. نۆڕینی شوێنی ڕووداو و ئەنجامەکانی..
لە کۆتایدا لە لایەن سەرۆکی بەشی کارگێری یاسا سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.
View the embedded image gallery online at:
https://aynda.edu.krd/index.php/news/seminars/135-ssee#sigProId537fe54df9
https://aynda.edu.krd/index.php/news/seminars/135-ssee#sigProId537fe54df9