پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

سیمینارەکان

سیمینارەکان

سیمینار بە میوانداری(ئەندازیار احمد عبدالفتاح عبدالرزاق)

سیمینار ( میوانداری )...
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 18/10/2022 پێشوازی کرا لە نوێنەری کۆمپانیای هواوی بەڕێز ئەندازیار ( احمد عبدالفتاح عبدالرزاق ) هەر لە میانەی میوانداریەکەدا سیمینارێکی پێشکەش کرد دەربارەی ( پێشبڕکێی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری ) کە ساڵانە لە لایەن کۆمپانیای هواوی ئەنجام دەدرێت لە بواری ICT لە سەر ئاستی عێڕاق و لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان،..
هەروەها لە سیمینارەکەدا باس لە شێوازی خۆتۆمارکردن بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە و چۆن بتوانی سەربکەوی بۆ قۆناغی داهاتوو، هەروها باس لە گرینگی ئەو تاقیکردنەوەیە کرا کە بە لایەنی کەم بەشداریکردن تیایدا دەبێتە هۆی وەرگرتنی ئەزموون بۆ داهاتوو..
بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و مامۆستایان و قوتابیانی بەش سیمینارەکە پێشکەش کرا و لە لایەن بەشداربووانەوە چەندین سەرنج و ڕا و تێبینی لەگەڵ پێشکەشکاری سیمینارەکە ئاڵ و گۆڕ کرا..

لەکۆتایدا لە لایەن سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..