پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

سیمینارەکان

سیمینارەکان

سیمینار بە میوانداری دکتۆرە( نەرمین طە مصطفی )

سیمینار میوانداری ..
ڕۆژی یەک شەمە ڕێکەوتی 9/10/2022 بە میوانداری دکتۆرە ( نەرمین طە مصطفی ) پسپۆڕ لە ( نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری مەمک )بۆ پەیمانگەکەمان بە مەبەستی ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی ( شێرپەنجەی مەمک )..
بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگە سیمینارەکە بەڕێوەچوو..
کە تیایدا باس لە نەخۆشی شێرپەنجە بە گشتی و شێرپەنجەی مەمک بە تایبەت کرا و سەرجەم هۆکارەکانی خرانە ڕوو.. باس لە چارەسەرەکان و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکە کرا..
دواتر لە لایەن بەشداربوان بە پرسیار و وەڵامی بابەتەکە دەوڵەمەنتر بوو، لە کۆتایدا لە لایەن ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.