پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

پێشبڕکێی پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەکەم

یەکێک لە چالاکیە هەرە گرینگەکانی ساڵانەی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە پێشبڕکێی نێوان قوتابیان لە سەر ئاستی بەشەکان ئەنجام دەدرێت..
لە نێوانیان دا ( پێشبڕکێی ساڵانەی پۆستەرە ) کە قوتابیانی قۆناغی یەکەم هەڵدەستن پێی، قوتابیەک یاخود چەند قوتابیەک وەک گروپ هەڵدەستن بە دروست کردن و دیزاین کردن و بەکارهێنانی زانیاری بەسوود بۆ ئامادەکردنی پۆستەرەکان..
دواتر پۆستەرەکان لە ڕێگای مامۆستایانی بەش هەڵدەسنگێندرێن و هەر گروپێک نوێنەرایەتی بەشەکەی خۆی دەکات و دەچێتە قۆناغی هەڵسەنگاندن لە سەر ئاستی بەشەکان..
لە ڕێگای لیژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پۆستەر بۆ بڕیاردان لە سەر باشترین پۆستەری ساڵ و دواتریش ئەو پۆستەرانەی لە لایەن لیژنەوە هەڵدەبژێردرێن پۆستەرەکانیان چاپ دەکرێت و لە دیواربەندەکانی پەیمانگە هەڵدەواسرێن
پەیمانگەی ئایندە هەمیشە لە هەوڵی باشترینەکانە بۆ قوتابیانی خۆشەویست..