پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

"ڕۆژی جیهانی زمانی دایک"

"ڕۆژی جیهانی زمانی دایک"
 
ڕۆژی 21ی شوباتی هەموو ساڵێک لە هەموو جیهاندا یادی زمانی دایک دەکرێتەوە، کە تیایدا جیاوازی کلتوری و زیادبوونی بەکارهێنانی زمانی بێگانە باسدەکرێت و هۆشداری دەدرێت.
یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەشێکە لەو دەستپێشخەریە مەزنەی کەوا دەکرێت بۆ پاراستن و هێشتنەوەی تەواوی ئەو زمانانەی کەوا زمانی ڕەسەنی نەتەوەیەکن.
ئێمەش وەکو پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/ زانکۆی سەلاحەدین بە پێویستمان زانی یادی ئەم ڕۆژە بکەینەوە لەڕێگەی ئەنجامدانی پانێلێکی تایبەت.
پانێلەکە بە ئامادەبونی پ.ی.د.ئه‌مین فەرەج شەریف ڕاگری( په‌یمانگەی ئاینده‌) ناونیشانی تەوەر: گرنگی زمان لە پرۆسەی نیشتیمانسازیدا.
د.ئه‌میر موحه‌مه‌د موحه‌مه‌دئه‌مین (زانكۆی سه‌لاحه‌دین - كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور)
ناونیشانی ته‌وه‌ر: زمانی کوردی ، پێگەو ئاڵنگاریەکانی لە خوێندنی باڵادا.
د.په‌روێز ره‌حیم قادر (زانكۆی سه‌لاحه‌دین - كۆلێژی زانسته‌ سیاسییه‌كان)
ناونیشانی ته‌وه‌ر: زمان ، ناسنامە ، ئاسایشی نەتەوەیی.
م.هۆگرئیبراهیم حه‌كیم (به‌رێوه‌به‌ری پانێل)
پانێلێکە پێشکەشکرا کەوا گرنگی زمان و ئەو مەترسی و هۆکارانەش خرانەڕوو کەوا دەبنە هۆی لەناوچوون و لە دەرەنجامدا باسی چارەسەر و پاراستنی زمانی شیرینی دایک کرا و گفتوگۆی لەسەر کرا..