پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

“ ڕۆل و پێگەی ئافرەت لە کایەکانی ژیاندا”

“ ڕۆل و پێگەی ئافرەت لە کایەکانی ژیاندا”
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 19/2/2023 سەنتەری گەشەپێدانی کاری پەیمانگە سيمینارێکی بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن دکتۆرە( چنار سعد عبدالله ) ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی( ڕۆل و پێگەی ئافرەت لە کایەکانی ژیاندا) هەروەها میوانداری هەریەک لە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕزگاری بەڕێز ( کارۆخ سعید خەیاط) وە بەرپرسی ڕێکخستنی ئافرەتانی سنوری لیژنەی ناوچەی ڕزگاری بەڕێز( گوڵناز جمیل) و ستافی کارگێڕیان کرد بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و سەرۆک بەش و مامۆستاکان، هەروەها لەلایەن قوتابیانەوە پرسیار ئاراستەی پێشکەشکاری سمینارەکە کراو دەوەڵەمەندتر کرا و لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین بەخشرا..