ئامانجی په‌یمانگا بریتییه له پێگه‌یاندنی تاكی پسپۆڕی ئاست به‌رز به گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كانی په‌یمانگا. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگا هه‌وڵی دابین كردنی كۆی ئه‌و پێداویستی و ئامرازانه ده‌دات كه له‌و ره‌وتی پێگه‌یاندنی ئه‌و تاكه پسپۆڕهدا كاریگه‌رییان هه‌یه. په‌یمانگا له رێگه‌ی به‌رهه‌ڤكردنی پێداویستییه‌كانه‌وه و له رێگه‌ی دابینكردنی مامۆستای پسپۆڕی ئاست به‌رز و ره‌خساندنی سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌به‌ریی هاوكار و یارمه‌تیده‌ر، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه تاكێكی پسپۆڕیی خاوه‌ن ئه‌زموونی كرده‌یی، پێشكه‌ش به بازاڕی كار بكات، شاره‌زایی و لێهاتوویی له بواری زانست و وانه‌ووتنه‌وه، له لایه‌نه گرنگه‌كانی ستافهكهمانن. كۆرسه‌كانی خوێندن به پرۆگرامی سه‌رده‌میانه‌ی په‌یمانگا پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا رێكخراون و شێوازه‌كانی وانه ووتنه‌وه‌و پێداویستییه‌كانیی، یارمه‌تیده‌ری به‌هێزن بۆ قووتابیان، كه رۆڵێكی به‌رچاو بگێرن له پۆلدا.
پەیامی پەیمانگە
په‌یمانگه هه‌وڵده‌دات ببێته په‌یمانگه‌یه‌كی سه‌رده‌می و پالپشتیك بێت بۆ ده‌زگا زانستییه‌كانی وڵات، بۆ جێبه‌جێكردنی ئاواته مه‌زنه‌كه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له پێناوى به‌ره‌وپێش بردنى كۆمه‌لگا له بواره پیشهیییهكاندا. هەروەها په‌یمانگا په‌یامى گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ى زانستى له ههمبانهدایه و هه‌وڵده‌دات به هێنانه كایه‌ى توێژینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو، به‌شدار بێت له بردنه‌سه‌رى ئاستى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و ئاماده‌كردنی كه‌سانێكی لێهاتوو بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و میری. نوێسازی له ره‌وتی خوێندن و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی و كارپێكردنى نوێترین دۆزراوه زانستییه‌كانى سه‌رده‌م، به‌شێكى گرنگن له ئامرازه‌كانى به‌دیهێنانى ئه‌و په‌یامه‌ى په‌یمانگا، كه ئامانجه‌كه‌ى ئاماده‌كردنی قوتابی و خوێندكاره به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، تا ببێته ئه‌كته‌رێكى پیشه‌یى(پڕۆفیشناڵ) له ناو كایه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه به‌شێكى دیكه له په‌یامى په‌یمانگا، خۆى له په‌ره‌پێدان به توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌ك داینه‌مۆى جوڵینهَرى هه‌ر ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمی خۆى ده‌بنێته‌وه.