ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٨، "پ . ی . د . فرھاد حمد مصطفى" ڕاگری پەیمانگە، پێشوازیکرد لە بەڕێز "زريان عزيز" نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی ھەولێر.

لەم سەردانەدا، بەڕێز نوێنەری چاکسازی گەوران سوپاسی پەیمانگەی کرد، کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران بووە، لە رەخساندنی دەرفەتی درێژەدان بە خوێندن بۆ بەندکراوەکانیان.

لەلایەن خۆشیەوە بەڕێز ڕاگری پەیمانگە، وێڕای خۆشحاڵی لە سەردانەکەیان، سوپاسی کردن و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.