ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 26/11/2018، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان "پ . ی . د فرھاد حمد مصطفى" ڕاگری پەیمانگە و بەشێک لە سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە، سەرۆکایەتی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)ی پەیمانگە و بە ھاوکاری لەگەڵ چەند قوتابییەکی بەشەکە، ITservice center یان له رێوڕه‌سمیكی تایبه‌تدا، كرده‌وه.
شایه‌نی باسه، ئه‌م سه‌نته‌ره له حه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ، به گوێره‌ی توانا هه‌موو زانیاری و خزمه‌تگوزارییه‌كی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، هه‌ر له به‌رنامه و دانانی به‌رنامه‌وه بگره تا چاككردنه‌وه و پێدانی زانیاری تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا، پێشكه‌ش به قوتابی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگه ده‌كات.