سیمینارەکان

سیمینار د. ( ادریس بکر قادر )

Print
سیمینار
سیمینار..
کار و چالاکی زانستی و ڕۆشەنبیری بەردەوامە لە پەیمانگەی ئایندە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشەنبیری و زانستی قوتابیان، لە درێژەی کار و چالاکیەکان سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن د. ( ادریس بکر قادر ) مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە ژێر ناونیشانی ( ڕێنمایی پەیوەندیدار بە لیژنەی ئەزموونەکان و ڕێککاری قوتابیان )..
لە میانەی سیمینارەکە تیشک خرایە سەر پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سیستەمی بۆڵۆنا و گرینگی ئەو سیستەمە ڕون کرایەوە بۆ قوتابیان کە مەبەست تیایدا گەیاندنی زانستی و زانیاریە بە شێوەیەکی سەردەمیانە..
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆکی بەشی دەرمانسازی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە..