سیمینارەکان

سیمینار(دکتۆر سیف الدین صابر علی )

Print
سیمینار
سیمینار...
ڕۆژی دوو شەمە ڕێکەوتی 28/11/2022 سیمینارێک بەڕێوەچوو لە لایەن دکتۆر ( سیف الدین صابر علی ) بە ناونیشانی ( کەنگر وەکو دەرمانێکی فۆلکلۆری )
به ئامادەبوونی سەرۆکی بەشەکان و مامۆستایان قوتابیان سیمینارەکە بەڕێووەچوو.. کە تیایدا باس کرا کە
کەنگر رووەکێکی خۆڕسکە لەو شوێنانە کە بەرزاییەکەیان زیاتر لە ‌2000 م لەسەر ڕووی دەریا دەڕوێت وەک لە چیاکانی لەکوردستانیش بە باشی دەڕوێت. رووەکی کنگر پڕە لە کانزاکانی پێویست بۆ لەشی مرۆڤ بەتایبەتی پۆتاسیۆم و کالسیۆم وە ڕێژەیەکی ئاسنیشی تێدایە. ڕووەکێکی دژە ئۆکسیدە وە مادەی کیمیاوی چاڵاکی تێدایە کە بۆ بەرگری کردن لە نەخۆشی شێرپەنجە زۆر باشە . تۆیەکەی کە پێی دەلێن سی سی ڕێژەیەکی باشی ترشە ڕوونی تێدایە کە ڕێژەی کۆلیسترول لە خوێن کەم دەکات.. وەهەروەها ئەم ڕووەکە توانای هەیە ڕێژەی شەکر لە خوێن کەم بکات بەهوی بوونی پیکهاتە لە ناویدا کە لەوشێوەی ئەنسۆلین کاردەکەن..
لە کۆتایشدا لە لایەن بەشداربووان چەندین پرسیار ئاراستەی پێشکەشکاری سمینارەکە کران و لە لایەن سەرۆکی بەشی دەرمانسازی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە پێشکەشکاری سیمینارەکە.