هەواڵ و چالاکیەکان

میوانداری بەڕێز کۆنسوڵی فەڵەستین ( نضمي حزوري )

Print
هەواڵ و چالاکیەکان
میوانداری..
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 24/1/2023 لە لایەن ڕاگری پەیمانگە پێشوازی کرا لە بەڕێز کۆنسوڵی فەڵەستینی ( نضمي حزوري )، دواتریش بە ئامادەبوونی ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی پەیمانگە سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن بەڕێز ( نضمي ) بە ناونیشانی ( پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتی فەڵەستین و هەرێمی کوردستان )..
بە وردی باس لە چەندین لایەنی گرینگی تەوەرەکە کرا وەک خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو نەتەوەکە و بێجگە لە تەوەری سەرەکی چەندین لایەنی تریش باس کران..
لە کۆتایشدا لە لایەن ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی تایبەت بە پەیمانگە بەخشرا بە بەڕێزیان