هەواڵ و چالاکیەکان

ڕێنمایی ڕێککاری و تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە قوتابیان

Print
هەواڵ و چالاکیەکان
ڕێنمایی ڕێککاری و تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە قوتابیان..
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەندین ڕێنمایی ڕێککاری و تاقیکردنەوەی تایبەت بە قوتابیان داناوە و لە سەر گشت قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان جێبەجێ دەکرێت..
ئەمڕۆ لە لایەن ( م. کاروان عبدالخالق اسماعیل ) سەرۆکی بەشی کارگێڕی یاسا لە پەیمانگەی ئایندە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ڕێنمایی ڕێککاری و تاقیکردنەوەکانی بۆ قوتابیان خستە ڕوو بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر و لەبەرچاو گرتنی ماف و ئەرکە تایبەتەکانی قوتابی کە لە چوار بڕگە پێکهاتبوو ئەوانیش بریتیین لە:
-ڕێکاری قوتابیان
- ڕێنمایی قوتابیان
-ناساندنی پەیمانگە و یەکەکانی
-شێوازی خوێندن و تاقیکردنەوە و نمرەکان بە هیوای دوو ساڵی پڕ لە خۆشی و زانستی و زانیاری ❤️