×

Notice

There was a problem rendering your image gallery. Please make sure that the folder you are using in the Simple Image Gallery Pro plugin tags exists and contains valid image files. The plugin could not locate the folder: images/Gallery/StudentsPic/

قوتابیان

Print
قوتابیان

 

 قوتابییان له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى ئایندە، ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌زموونێكى جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و پڕ ده‌سكه‌وتى نوێوه‌.
په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى ئایندەسه‌رنجێكى تایبه‌ت ده‌داته‌ قوتابى و قوتابى به‌ سه‌نته‌ر ده‌بینێ له‌ پڕۆسه‌ى فێركردن و وانه‌وتنه‌وه‌دا. هه‌ربۆیه‌ش كۆى ئه‌زموون و كاره‌كانى قوتابى له‌م په‌یمانگایه‌دا به‌ته‌واوى جیاواز ده‌بن.
قوتابى هه‌م له‌ رووى دابین كردنى مامۆستاى زیره‌ك و لێزانه‌وه‌ و هه‌م له‌ رووى دابینكردنى كه‌ره‌سته‌ى خوێندن و پێداویستییه‌كانى خوێندنه‌وه‌، چێژ له‌ ئه‌زموونى خوێندنى خۆى له‌ په‌یمانگا وه‌رده‌گرێ. قوتابى هانده‌درێت كه‌ به‌ كارى زانستى و لێكۆڵینه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنى سیمینارى زانستى و ئه‌نجامدانى كارى مه‌یدانى، ئاستى زانستى خۆى بباته‌ سه‌رێ و نموونه‌ى قوتابییه‌كى سه‌ركه‌وتوو له‌ خۆیدا به‌رجه‌سته‌ بكات.
قوتابى له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى ئایندە، ته‌نیا ژیانێكى ئه‌كادیمى ئه‌زموون ناكات، به‌ڵكو هاوكات له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌، جۆرێك ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و پڕۆسه‌ى به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون، ئه‌زموون ده‌كات.
له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه‌ له‌خۆگرى كارووبارى تایبه‌تى وه‌ك كارووبارى كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌رزشی و هونه‌رییه‌، قوتابییان ئه‌زموونه‌كانى خۆیان له‌ گه‌ڵ یه‌كترى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن و په‌ره‌ به‌ ئاستى تێكه‌ڵى و تواناى داهێنانى خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ قوتابى له‌ په‌یمانگادا، هه‌وڵده‌دا به‌ رێزگرتن له‌ بۆنه‌ و یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نیشاندانى هه‌ستى هاوسۆزى له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا له‌ كاره‌سات وپێشهاته‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان، ئاوێته‌یى خۆى له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا نیشان بدات و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى به‌رده‌وام پته‌وتر بكات.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى ئایندەدا، ڤیستیڤاڵێكى ساڵانه‌ى زانستى و كولتوور و هه‌روه‌ها رۆژێكى تایبه‌تى كولتوورى هه‌یه‌، كه‌ قوتابییان به‌ گه‌رم وگوڕى زۆره‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ كولتوورى و زانستییه‌كانى خۆیانیانى، تێدا نمایش ده‌كه‌ن.
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانین بڵێێن، كه‌ ئه‌زموونى قوتابى له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى تایبه‌تى ئایندە، زۆر جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و پڕ له‌ سوودى زانستى و چێژه‌.

 

گەلەری قوتابیان

{gallery}Gallery/StudentsPic/{/gallery}