پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

چالاکییەکان

پێشبڕکێی پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەکەم

پێشبڕکێی پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەکەم...
یەکێک لە چالاکیە هەرە گرینگەکانی ساڵانەی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە پێشبڕکێی نێوان قوتابیان لە سەر ئاستی بەشەکان ئەنجام دەدرێت..
لە نێوانیان دا ( پێشبڕکێی ساڵانەی پۆستەرە ) کە قوتابیانی قۆناغی یەکەم هەڵدەستن پێی، قوتابیەک یاخود چەند قوتابیەک وەک گروپ هەڵدەستن بە دروست کردن و دیزاین کردن و بەکارهێنانی زانیاری بەسوود بۆ ئامادەکردنی پۆستەرەکان..
دواتر پۆستەرەکان لە ڕێگای مامۆستایانی بەش هەڵدەسنگێندرێن و هەر گروپێک نوێنەرایەتی بەشەکەی خۆی دەکات و دەچێتە قۆناغی هەڵسەنگاندن لە سەر ئاستی بەشەکان..
لە ڕێگای لیژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی پۆستەر بۆ بڕیاردان لە سەر باشترین پۆستەری ساڵ و دواتریش ئەو پۆستەرانەی لە لایەن لیژنەوە هەڵدەبژێردرێن پۆستەرەکانیان چاپ دەکرێت و لە دیواربەندەکانی پەیمانگە هەڵدەواسرێن
پەیمانگەی ئایندە هەمیشە لە هەوڵی باشترینەکانە بۆ قوتابیانی خۆشەویست