هەواڵ و چالاکیەکان

بەرز ڕاگرتنی یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان

Print
هەواڵ و چالاکیەکان

 

 

بەرز ڕاگرتنی یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان.
 
ڕێکەوتی (18ی شوبات) ی هەموو ساڵێک یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی قوتایانی کوردستانە، وە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئاییندە بەبۆنەی (٦٩)ە مین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان مەراسیمێکی شایستەی ڕێکخست، مەراسیمەکە بە پەیامی پیرۆزبایی و بەخێرهاتنی نوێنەری یەکێتی قوتابیان و ئامادەبوان دەستی پێکرد، شایەنی باسە لە ووتارەکەدا گرنگی و کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە خرانەڕوو، وێڕای دەستخۆشی بەرامبەر ئەو خزمەتەی کردوویانە بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابیان و بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست هیوای بەردەوامی و کارو چالاکی زیاتریان بۆ خوازرا.دواتر لەلایەن نوێنەری ڕێکخراو کورتەیەکی مێژوویی و ئامانج و دەسکەوتەکانی ڕێکخراو بە سوپاسەوە باسکران. لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگە سوپاس و پێزانین بەخشرا بە هەریەک لەو قوتابیانەی کەوا لە کارو چالاکیەکاندا بەشداریان کردووە هەروەها ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانن، ڕێوڕەسمەکە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و ئاهەنگ گێڕان و گرتنی وێنەی یادگاری کۆتایی هات.