پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

ڕێکخراوی هەسار و پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی ئایندە ڕێککەوتننامەی لێکتێگەشتن واژۆ دەکەن

 

 

ڕێکخراوی هەسار و پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی ئایندە ڕێککەوتننامەی لێکتێگەشتن واژۆ دەکەن

ڕێککەوتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ڕێکخراوی هەسار و پەیمانگای ئایندەدا واژۆ کرا بە مەبەستی هەماهەنگی کردنی هەردوولا بۆ ئەنجامدان و بەشداریکردن لە کۆمەڵێک چالاکی سەبارەت بە بابەتی ژینگەیی و گۆڕانی کەشوهەوا. ئامانجی ڕێککەوتنامەکە ئەوەیە لایەنی کاری ڕێکخراوەیی هەماهەنگی دروست بکات لەگەڵ لایەنی ئەکادیمی پەیمانگا و هەروەها بە بەشداریکردنی قوتابیانی پەیمانگا لە چالاکییە ژینگەییەکاندا بە شێوەیەکی کارا جێبەجێ بکرێت.

دەستپێشخەرییەکانی نزیکبوونەوەی ڕێکخراوی هەسار لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان بۆ خزمەتکردن بە پرسی ژینگە و هۆشیارکردنەوە لە بواری گۆڕانی کەشوهەوادا بەردەوامە، ڕێکخراوی هەسار سوپاسی پەیمانگای تەکنیکی تایبەتی ئایندە دەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەت تاوەکو بتوانرێ بەیەکەوە کۆمەڵێک چالاکی ژینگەیی ئەنجام بدرێت.