پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

گەورەترین چالاکی ساڵ🎊❤️🎉

گەورەترین چالاکی ساڵ🎊❤️🎉
بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و کونسوڵی وڵاتان و دەستەی ئەمینداران و بەرپرسانی بۆردی دامەزراوی شەهید و ڕاگری پەیمانگە و میوانە تایبەتەکانمان و قوتابیانمان بە جۆش و خرۆش و جلی کوردیەوە فێستیڤالی ڕۆژی پەیمانگەیان ڕازاوەتر کرد
فێستیڤالەکە پێکهاتبوو لە چەند بڕگەیەکی تایبەت لەوانە ( پڕۆژە و چالاکی تایبەت بە بەشەکانی پەیمانگە، ئۆفەری تایبەت لەلایەن سەنتەرە تەندروستیەکان وەک کۆمەلگای ڕێگای ڕۆژهەڵات، نەخۆشخانەی پاکی، گرووپی سەیدەلیە سەروەران ، کۆمپانیای کۆرەک و سەنتەرەکانی زمان وەکRatford College of English وCollins College وەرگرتنی سیڤی لەلایەن چەند ڕێکخراوی USAID و کۆمپانیا و کەرتی تایبەت. تابلۆی هونەری و گرووپی کاری دەستی و پێشانگای جلی کوردی کتێبخانەی ئەمازۆن و نیشتیمان هەروەها کۆمپانیای دۆستی ژینگە بەکارهێنانی وزەی خۆرPower Solar، گرووپی کۆمپانیاکانی حسن باقی و دیزاین نێرگزین گوڵفرۆش کە داشکاندنی تایبەتی بۆ قوتابیانمان هەبوو بۆ ڕۆژی دەرچونیان هەروەها هەریەک لە کۆمپانیا و لایەنە ناوبراوەکان ئۆفەر و هەلی کار و داشکاندنی تایبەتیان بە پەیمانگە هەبوو.
هەموو ئەمانە بەس نییە قوتابیانمان بە خۆشترین خواردن و شیرینیەکانیان چەندین مێزیان ڕازاندەوە و دانانی چایخانەی فۆلکلۆری کە جوانیێکی تری بەخشیبوو بە پەیمانگە.
جێگەی ئاماژەپێدانە تەواوی پارەی کۆکراوە بۆ کاری خێرخوازیە.
لەهەرشوێنێک کارکردنی گرووپ و یەکگرتووی هەبوو لەوشوێنە سەرکەوتن دەبینرێت ئەمەش نهێنی پەیمانگەیە هەربۆیە سوپاسێکی تایبەت بۆ دەستەی کارگێڕی و خۆبەخشانی سەنتەری گەشەپێدانی کار کە هاوکار بوون و ماندونەناسانە فێستیڤالەکەیان بە باشترین شێوە بەڕێوەبرد, پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە هەمیشە ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە خەونەکانتان و داهاتوویێکی گەش❤️