سیمپۆزیوم / Symposium
( گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەریەکانی )
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە و سەنتەری توێژینەوەی ژینگەیی لە زانکۆی کوردستان - هەولێر هەستان بە سازدانی سیمپۆزیومێک دەربارەی ( گۆڕانی کەش و هەوا و کاریگەریەکانی )..
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 10/1/2023 سیمپۆزیومێک بەڕێوەچوو دەربارەی گۆڕانی کەش و هەوا. گۆڕانی کەش و هەوای جیهانی یەکێکە لە دیارترین و کاریگەرترین ئەو کێشانەی کە ساڵانێکە ڕوو بەڕووی جیهان و مرۆڤایەتی بۆتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین کۆڕبەند و لوتکەی جیهانی بۆ ڕوو بەڕووبونەوەی دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی سازدراوە. کە دواهەمینیان COP 27 بوو کە زیاتر لە 200 وڵات لە شەرم الشیخ لە میسر تیایدا بەشداربوون..
شایەنی باسە. بە پێی ئامارەکانی UNEP عێڕاق پێنجەم وڵاتی مەترسیدارە لە جیهاندا بەرامبەر گۆڕانی کەش و هەوا.
هاوپێچ چەند وێنەیەک لە سیمپۆزیومەکەی ئەمڕۆ
View the embedded image gallery online at:
https://aynda.edu.krd/index.php/news/193-symposium-2#sigProIdfff6af9a56
https://aynda.edu.krd/index.php/news/193-symposium-2#sigProIdfff6af9a56