هەواڵ و چالاکیەکان

کۆبوونەوە

Print
هەواڵ و چالاکیەکان
کۆبونەوە..
رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتى (2022/10/26) ڕاگری پەیمانگە (پ.ی.د.ئەمین فەرەج شەریف) بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ستافی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا چەندین پرسى پەیوەست بە کارەکانی لیژنەى هەڵسەنگاندنی پەیمانگە تایبەتەکان و پلانی وەرگرتن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکان و کۆنمرەى وەرگرتنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە خوێندنى تایبەت و چەند بابەتێکى دیکەی پەیوەست بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان گفت و گۆیان لەبارەوە کرا.