هەواڵ و چالاکیەکان

سەردانی شاندی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەیمانگای ئایندە

Print
هەواڵ و چالاکیەکان
سەردانی شاندی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەیمانگەی ئایندە....
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2022/10/17 شاندێکی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە و بە سەرۆکایەتی
(د. ئەمیر )(د.ئامانج )ڕاوێژکاری جەنابى وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
(د. خطاب بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون).
(م. سەرتیپ بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا )
سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد مەبەستی سەرەکی سەردانەکە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی پەیمانگە و دڵنیابوونەوە لە کوالێتی و شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن.
شاندی میوان سەردانی بەش و یەکە جۆربەجۆرەکانی پەیمانگە و تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو.
شیاوی وتنە ، شاندەکە بەگەرمی لەلایەن ڕاگر و ستافی پەیمانگەوە پێشوازی ویاوەری کران.