پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە

1200px Moodle logoPNG   1891029 cercle email envelope letter mail icon   reading icon

هەواڵ و چالاکیەکان

هەواڵ و چالاکیەکان

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی نۆڵج

مژدە مژدە..بۆ دەرچووانی پەیمانگەکەمان..!!

بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە و زانکۆی نۆڵج بۆ ئەو فێرخوازانەی خوازیاری درێژەدانن بە خوێندن لە بەشەکەی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی (بەکالۆریوس)، ئێستا دەتوانن ئەو خەونەتان بێنە دی..

ئەمڕۆ شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕاگری پەیمانگەی ئایندە و سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی نۆڵج و دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆ کۆبوونەوە و گەیشتنە واژۆ کردنی یاداشتێکی لێکتێگەیەشتن.
یەکێک لە بڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکەش بریتی بوو لە سوودمەند بوونی قوتابیانی دەرچووی پەیمانگای ئایندە بە داشکانی نرخی کرێی خوێندنی ساڵانەی گشت بەشەکانی زانکۆی نۆڵج بۆ گشت ساڵەکانی خوێندن بە ڕێژەی %15.
بڕگەیەکی دیکەی یاداشتەکە تایبەتە بە دەرچووە یەکەمەکانی بەشەکانی پەیمانگە کە لە %25 ی کرێی خوێندن داشکاندیان بۆ دەکرێت!!..
ئەمە جگە لەو داشکانەی کە ساڵانە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیەکان دەکرێت.
ئەم لێکتێگەشتنە بۆ گشت خولەکانی دەرچووی پەیمانگەکەمانە..
فێرخواز بۆ سوودمەند بوون لەم داشکاندنە پێویستە لە کاتی وەرگرتنی فۆرم، نووسراوی پشتگیری پەیمانگەی ئایندە پێشکەش بە زانکۆی نۆڵج بکات.

پەیمانگەی ئایندە هەمیشە لەخەمی فێرخوازن و دەرچووەکانیدایە.