لەبارە

Print
بەشی کارگێڕی یاسا

 

دید و ئامانجی بەشی کارگێڕی یاسا

بەشی کارگێڕی یاسا یەکێکە لە بەشە زانستیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ئایندە، ئامانج لە کردنەوەی ئەم بەشە پێگەیاندنی کارمەندانی لێهاتووی تەکنیکیە بۆ کارکردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بوارە یاسایی و کارگێڕییە جۆراو جۆرەکانی لێکۆڵینەوەو دادوەری  و ڕێکارییە پێویستیەکان لە بواری کارووباری یاسایی فەرمانگەکانی دەوڵەت لە دەسەڵاتە جۆراو جۆرەکان دا.

 دەرچوانی ئەم بەشە سەرەڕای بە جێگەیاندنی کارووباری کارگێڕی لە کەرتە گشتیەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت، کە پێویستی ئاستی ناوەندی پڕدەکەنەوە، بە مەبەستی ڕاییکردنی خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبردنی داموو دەزگاکان و ئامادەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەو بەجێگەیاندنی کارووبارە دادیەکان و یاریدەدانی پارێزەران لە کەرتی تایبەت وگشتی و  بە دواداچوونی کاروباری تۆماری  خانووبەرەو بە جێگەیاندنی مامەڵە یاسایییە کارگێڕیەکان بەگشتی ئەتوانن کاربکەن.