بەشی کارگێڕی کار یەكێكە لەبەشە پسپۆڕییهكانی بواری كارگێڕی كارو سەر بە پهيمانگاى تهكنيكى تایبهتی ئایندهیه ، ساڵی 2015-2016 دامەزراوە،. بەردەوام هەوڵیداوە پێشەنگ بێت و لێهاتوویی و خۆنەویستی بكاتە دروشمی بەشەكەی بە پشتبەستن بەتواناو كارامهییهكانی كادرەكانی تا بگاتە بەرزترین ئاستی لهڕووی چۆنایهتی و سووربوون لەسەر گەیاندنی مهسجی پهیمانگهو بەش بەسەرجەم هاوبەشەكانی،
بەشی كارگێڕی كار له پهيمانگهى تهكنيكى تایبهتی ئاینده بە بهرنامهیهكی سەرەكی دادەنرێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو مهترسییه هەنووكەییانەی ژینگەی كارگێڕی .
ئەم بەرنامەیە دیزاینكراوە تا زانیاری و كارامەیی پێویست ببەخشێتە قوتابی و خوێندكارانی كارگێڕی , كە كۆمەڵێك تەكنیك و ئامرازی شیكردنەوەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی كارە جیاوازەكان لەخۆ گرتوە لەگەڵ داڕشتن و جێبەجێكردنی ستراتیژیەكانی كار هەروەها تێگەیشتن لە پیشە كارگێڕیەكان .
ئەو سەركردانەی متمانەیان بەخۆ هەیە و جیاوازن لەكەسانی تر لە چارەسەركردنی گرفتەكان , ئەو بەڕێوەبەرانەی ئامادەكراون لە رووی توانایان لە بواری شیكردنەوە و بیركردنەوەی داهێنانكارانە بریتین لە بەرهەمی سەرەكی ئەم پڕۆگرام و بەرنامەیە . چونكە بەبێ بڕیاری دروست و بەڕێوەبردنی باشی بەڕێوەبەر ئەوا دامەزراوە شكست دێنێت . ئەم بەشە دەرچووانی هەردوو ئامادەیی زانستی و وێژەیی وەردەگرێت لەگەڵ دەرچووانی ئامادەیی بازرگانی .